لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لەوێ لە قوتابخانە لای هاوڕێکانی باسی ئەو شتە سەیروسەمەرانەی کرد وا دیتبوونی. کاتێک لەگەڵ باشترین هاوڕێی خەریکی قسەکردن بوو، شتێکی بینی وا لە جانتای هاوڕێکەیەوە سەری دەرهێنابوو. لێی پرسی ئەوە چییە. هاوڕێکەی خۆی لێ گێل کرد. بەڵام ئەو وەها لەسەر پرسیارەکەی سوور بوو.

 

پەنجەرەی جادوویی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

سەردەمانێک کورێکی بچووکی نەخۆش هەبوو. ئەو لە ناو جێگا کەوتبوو بە بێ ئەوەی بتوانێ بجوڵێ. لەبەر ئەوەی منداڵانی تر نەیاندەتوانی بێنە لای، ئازارێکی زۆر دەچێشت. وەها کە رۆژەکانی بە خەم و کەسەرەوە تێدەپەڕین.

کاری ئەم کوڕە بچووکە تەنیا رووانین لە دەرەوە لە نێوان پەنجەرەکەیەوە بوو. لەگەڵ تێپەڕینی کات هەتا دەهات هەستی ناهومێدی زیاتر تیایا چەکەرەی دەکرد. تا رۆژێکیان پەیکەرێکی سەیری لە ناو پەنجەرەکەیدا بینی. 'پێنگوێن'ێک بوو لە حاڵی خواردنی ساندویچێکی سووسیس دا. پێنگوێنەکە روخساری بە شووشەکەوە نا و بە کوڕەکەی گوت "دووانیوەڕۆت باش!" ئەوسا بایدایەوە و ونبوو.

 کوڕەکە بە دیمەنەکە یەکجار سەرسامبوو. لە کاتێکدا بیری لەوە دەکردەوە ئەوە چی بوو بینیبووی، میمونێکی بینی کە خەریکی باکردن لە میزەڵدانێک بوو. سەرەتا لە خۆی پرسی ئەوە چییە، بەڵام لە پاش ماوەیەکی تر شتی سەیروسەمەرەی تر دەرکەوتن کە ئەویان خستە پڕمەی پێکەنینەوە، وەها کە نەیدەتوانی خۆی راگرێ.

هیچ کەس ناتوانێ بەر بە پێکەنینی خۆی بگرێ کاتێک بەرازێک دەبینێ خەریکی لێدانی تامبورینە١، یان فیلێک کە خەریکی هەڵبەزدابەزە لەسەر 'ترامپولین'، یان سەگێک جووتێ چاویلکەی لەچاودایە و خەریکی قسەوباسە لەسەر سیاسەت. کوڕە بچوکەکە نەیدەویست لای کەس باسی ئەمە بکا، ئاخر کێ بڕوای پێدەکرد؟ ئەم بوونەوەرە سەیروسەمەرانە دەروونی ئەویان پڕ لە شادی و خۆشی کردبوو. پاش ماوەیەکی درێژ سەرئەنجام چاک بووەو دیسان توانی بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە.

لەوێ لە قوتابخانە لای هاوڕێکانی باسی ئەو شتە سەیروسەمەرانەی کرد وا دیتبوونی. کاتێک لەگەڵ باشترین هاوڕێی خەریکی قسەکردن بوو، شتێکی بینی وا  لە جانتای هاوڕێکەیەوە سەری دەرهێنابوو. لێی پرسی ئەوە چییە. هاوڕێکەی خۆی لێ گێل کرد. بەڵام ئەو وەها لەسەر پرسیارەکەی سوور بوو کە هاوڕێکەی بەناچار پیشانی دا. هاوڕێکەی گوتی:

"ئەمانە ئەو جل وبەرگ و کەرەسانەن وا باشترین هاوڕێکانی هەوڵیان دا کوڕێکی بچووکی پێ خۆشحاڵ بکەن!"

لەو رۆژەوە کوڕە بچووکەکە هەوڵیدەدا نەهێڵێ کەس تەنیا و خەمین بکەوێتەوە.

ژێدەر:

١ـ ئامرازێکی مۆسیقایە.

٢ـ کەرەسەیەکی یارییە بۆ هەڵخستنەوە لەسەری.

سەرچاوە:

file:///C:/Users/siama/OneDrive/Desktop/مقالات/Short-Stories-for-Children.pdf

Bilderesultat for ‫حیوانات نقاشی‬‎