ما 959 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بڕوابەخۆبوون، قەبارە و شوێن

بڕوابەخۆبوون، قەبارە و شوێن دەکرێ پێوەندی راستەوخۆیان بەیەکترەوە هەبێ. ئەوانەی فەزایەکی زۆرتر داگیردەکەن هەست بە هێزی زیاتر و هەربۆیە هەست بە متمانەیەکی زیاتر لە ژیانیاندا دەکەن.

 

بڕواننە ئەو مرۆڤانەی جەستەیان لە مرۆڤەکانی تر گەورەترە، یاخود ئەو وڵاتانەی لە باری جۆگرافییەوە رووبەرێکی زیاتر داگیردەکەن. ئەوان هەمیشە بڕوایان بە خۆیان زیاترە.

رەنگە پرسیاربکرێ بۆ؟ دەتوانین بڵێین لەبەر ئەوەی داگیرکردنی فەزا و شوێنی زیاتر بە واتای 'بوون'ی زیاتر و لەم رووەوە بەمانای هێزی زیاتر دێت. لەخۆوە نیە ئەوانەی دەچنە شەڕ، بە تایبەت لە جیهانی ئاژەڵانیش دا، خۆیان گیڤ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە رێگای داگیرکردنی فەزای زۆرترەوە، متمانەی زیاتر بە خۆیان ببەخشن. وە هەر بەو رادەیەیش بەخشینی نامتمانەیی زیاتر بە بەرانبەر.

بەلام ئایا داگیرکردنی فەزای زۆرتر تەنیا لە رێگای زلبوونی جەستە یاخود زلترکردنییەوە دێت؟ با بڕوانینە شەڕە رێکلامەیی و دەروونییەکان لە کاتی شەڕەکاندا. رێکلامەکان ئەگەرچی بەڕواڵەت پێوەندییان بە زلترکردنی جەستەوە نیە، بەڵام هەوڵدەدەن لە رێگای وشە و دەنگەوە، کە دەتوانن فەزا داگیربکەن، گەورەیی جەستەیی زیاتر بە هەڵگرەکەی بەخشن. واتە وشە دەتوانێ راستەوخۆ گەورەیی بە جەستە ببەخشێ. وشە گەرچی بوونێکی فیزیکی نیە، بەڵام کارلێکەریی فیزیکی واتە جەستەیی هەیە و، بەم پێیە دەتوانێ شوێن داگیربکا.

سایتی قەڵەم

٢٧ ئۆکتۆبری ٢٠١٨

 

Image result for ‫اعتماد بە نفس‬‎

گەڕان بۆ بابەت