ما 3502 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هەڵاتن و خۆخەڵەتاندن

لە دەورانێکدا کە دونیا پڕی زانست و زانیاری بووە و زۆربەی مرۆڤەکان، لانیکەم لەو وڵاتانەی وا ئارامی حاکمە، دەستیان بە شێوەیەک لە شێوەکان بەم زانیارانە رادەگا، هەڵبژاردنی شێوازی ژیان زۆر ئاسان نایەتە بەرچاو.

 بیر لە مرۆڤێک بکەوە کە لەبەر کامپیوترەکەیدا دانیشتووە و لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانێ بەسەر جۆرەها زانیاری دا بکەوێ. داخۆ مرۆڤێکی وەها چۆن دەتوانێ شوێنی خۆی پێناسە بکا؟ داخۆ چلۆن دەتوانێ بەسەر رۆحی نائارامیدا زاڵ بێت و بتوانێ دیسان وەک جاران خۆی بداتەوە دەست ئەوەی کە هەبووە؟

بێگومان دڵەڕاوکێکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە زیاتر و زیاتر بووە. جۆرێک لە لەرزۆکی و جێگۆڕکێ سەرتاپای هەموو ژیانی داگرتووە. لەوەها دۆخێکدا زۆر کەس بۆ ئەوەی ئەو هێمنیەی هەیانە بیپارێزن، بڕیاردەدەن خۆیان بدەنەوە دەست ئەوەی کە هەبوون و واز لەو هەموو دڵەڕاوکێیە بێنن. لەم گەڕانەوەیەدا ئەوان بگرە لە جاران زیاتر پاڵ بە رابردووەوە دەدەن. ئەمەیش تەنیا لە ترسی داهاتوو. داهاتوویەک کە واپێدەچێ تەنیا ناسەقامگیری تیایە و بەس.

بەڵام داخۆ ئەمە رێگا چارەیە؟ بێگومان نا. ئەمە تەنیا خۆدزینەوەیە. ژیانی ئەوڕۆ دەستمان لێبەرنادا، تەنانەت ئەگەر لە دەستیشی رابکەین. ئەو، هەر بەرۆکمان پێدەگرێتەوە.

سایتی قەڵەم

٤ نوڤێمبەری ٢٠١٨

 Image result for ‫پست مدرنیسم‬‎

گەڕان بۆ بابەت