ما 986 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خاڵی سفر

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سەردەمی پۆستمۆدێڕن لەناوچوونی رەوایەتە گەورەکانە. هەر بەم پێیە بە گوێرەی بۆچوونی ئەوان چیتر وەک سەدەی بیستەم ئایدیۆلۆژەکان ناتوانن مرۆڤەکان ببزوێنن و ئەوەی شاهیدی دەبین رووداو و جوڵەیە لە ئاستی لۆکاڵی و بچوک دا.

 

دەکرێ باوەڕمان بەم رایەی پۆستمۆدێڕنەکان هەبێ یان نەبێ، بەڵام بە گشتی دەبینین کە چیدی وەک جاران بۆ وێنە مرۆڤی گەورە دروست نابێ. کەسایەتییە مەزن و بزوێنەرەکان لە رووبەری مێژوو سڕاونەتەوە و لێهاتوویی و توانا وەها دابەش بووە و وەها دەست خستنی دژوار بووە کە ئەگەری هەڵکەوتنەوەی ئەم جۆرە مرۆڤانەی گەیاندووەتە سفر.

ئەمە نەک بواری سیاسەت، بەلكو هەموو بوارەکانی تریشی گرتووەتەوە، بەتایبەت بواری ئەدەب و هونەریش.

بەڵام ونبوونی کاریزما و مرۆڤەگەورەکان (لە مانای سەدەی بیستەمی خۆیدا)، بەو واتایە نایەت کە کۆمەڵگا چیتر ناتوانێ بەهرەمەند بێ لە هەبوونی وەها مرۆڤگەلێک. بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین کە لەباری مرۆڤی بە کەیفییەت و بەتواناوە کەممان نەهێناوە، تەنیا ئەوەیکە ئەوان چیتر ناتوانن ببن بە کاریزما و بە یەکەیەکی یەکجار دیار و رێ پیشاندەر بۆ مەودایەکی درێژی زەمەنی و مێژوویی.

سایتی قەڵەم

١١ نۆڤێمبەری ٢٠١٨

گەڕان بۆ بابەت