ما 1147 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

خەنی بین یان نەبین

کەسایەتی مرۆڤ بەرهەمی کارلێکەریی دوو هۆکارە: هۆکاری کۆمەڵایەتی و هۆکاری تاکەکەسی. هۆکاری کۆمەڵایەتی وەک هەموو ئەو شتانەی لە رەوتی ژیانی ناو کۆمەڵگادا فێریان دەبین و، هۆکاری تاکەکەسیش وەک ئەو بڕیار و هەڵبژاردنانەی تاک لە رەوەتی ژیانیدا پێیان دەگا.

 بێگومان لە نێوان ئەم دوو هۆکارەدا بەشی کۆمەڵایەتی پشکی شێری بەردەکەوێ. بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە بەشی تاکەکەسیش دەوری گرینگی نەبێ.

هەڵبەت لە کۆمەڵگاوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر پشکی ئەم دوو هۆکارە و تەرازی نێوانیان دەگۆڕدرێ. لەو شوێنانەی وا کۆمەڵگای 'نەریت'ین ئەوا بەشی کۆمەڵگا یەکجار زاڵە و لەو کۆمەڵگایانەیشی وا مۆدێرنیتەیان تیایە ئەوا تاکیش دەوری گرینی تیا دەگێڕێ.

بەڵام مرۆڤ لە کۆتاییدا بە کامەیان زیاتر خەنییە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دژوارە. دژوار لەبەر ئەوەی لە دوواجاردا مرۆڤ لەناو کۆنتێکست دا دەژی و بۆیە لەوێوە بڕیار دەدا.

خەنی بین یان نەبین، بەهەرحاڵ کەسایەتی مرۆڤ ئەو شوێنەیە وا ماناکان تێیدا کۆدەبنەوە.

سایتی قەڵەم

٢٩ نۆڤێمبری ٢٠١٨

گەڕان بۆ بابەت