ما 3960 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەسوڵ سەفەریانی

عاموز عوز نووسەری لیبراڵی ئیسرائیلی تەواوی تەمەنی پشتگیری لە ئیدەی دوو دەوڵەت بۆ حەلی کێشی ئیسرائیل و فەلەستین کرد. هەر بەو بۆنەوە لە نێۆ ئیسرائیل لە لایەن توندرەوەکانی ئیسرائیلەوە بە خائن ناویان دەبرد و لە دەرەوەی ئیسرائیلیش تەنیا لە لایەن کەسانی لیبراڵ و واقێع بینەوە گوێی لێدەگیرا.

دونیا بەرەو کوێ دەچێت

رەسوڵ سەفەریانی

دوێنی رۆژی شەممە بیست و نۆی دسامبر، 'عاموس عوز' نووسەری ناسراو و بەناوبانگی ئیسرائیلی ماڵئاوایی لە دونیای پڕ لە کێشە و نابەرابەری کرد. عاموز عوز نووسەری رۆمانی "ئەشق و تاریکی" و چەندین کتێبی بەنرخی تر توانیویەتی لە ماوەی ژیانی خۆیدا چەندین خەڵاتی ئەدەبی نێونەتەوەیی بۆ خۆی تەرخان بکات. عاموز عوز نووسەری لیبراڵی ئیسرائیلی تەواوی تەمەنی پشتگیری لە ئیدەی دوو دەوڵەت بۆ حەلی کێشی ئیسرائیل و فەلەستین کرد. هەر بەو بۆنەوە لە نێۆ ئیسرائیل لە لایەن توندرەوەکانی ئیسرائیلەوە بە خائن ناویان دەبرد و لە دەرەوەی ئیسرائیلیش تەنیا لە لایەن کەسانی لیبراڵ و واقێع بینەوە گوێی لێدەگیرا.

عاموز عوز جیا لە رۆمانی "ئەشق و تاریکی" بە کتێبی "چۆن فەناتیکێک دەرمان بکەین" یشەوە ناسراوە. ئەم کتێبەی بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ بیرۆکەی فەناتیسم لە هەموو ئاستێکی سیاسی و فەرهەنگیدا نووسراوە.

فەناتیکێک کە عاموز عوز تەواوی تەمەنی هەوڵی بۆ لەناوبردنی دەدا ئەمڕۆ بەداخەوە لە هەموو ئاستێکدا  و لە هەموو دونیادا گەشەی کردووە. هەر لەگەڵ مردنی عاموز حیزبێکی نوێ لە ئیسرائیل سەریهەڵداوە کە راستەکان و توندڕەوەکانی پێشوو بە خاو و سازشکار دەبینێت. ئەگەر عاموز وەک  سیمبولی لیبراڵی  لە ئیسرائیل دابنین، ئەم رێکەوتە نەشەمەی لە باش ناچێت بۆ جیهان. هاوکات لە برازیل راستەکان هاتوونەتە سەر کار و رایان گەیاندوە کە ئێمە دۆستی نەتانیاهۆ و ئیسرائیلین.

ئەم پازلە سیاسییە بە رێککەوتنی پارچەکانی، لە ئاستی جیهانیدا خەبەرێکی خۆشی لێ دەرناکەوێت. جیهان بەرەو کوێ دەچێت و بە کام ئاراستەدا دەڕوا، کەس نازانێت، بەڵام نیشانەکانی باش نانوێنێت.

بەو هیوایەی بۆچوونی عاموزەکان لە دونیادا ببێ بە بیرۆکەی زاڵ و بتوانێ بە سەر توندئاژۆیی جا لە هەر بەرگێکدا سەرکەوێ. جیهان زیاتر لە هەر شتێکی تر پێویستی بە مرۆڤی ژیر و بیری ژیرە بۆ ئەوەی بتوانێ رێگایەک بۆ دەربازبوونی خۆی لە تەنگ و چەڵەمەکان پەیدا بکا.

عامۆز باوەڕی بە توانای مرۆڤ لەم بارەیەوە بوو، بۆیە هەتا ژیا کاری لەسەرکرد. جا با ئەرکی خۆمان لەم بوارەدا لەبیر نەکەین.

لە کۆتایی دا وەک ئاگاداری خوێنەرانی ئەم بابەتە و سایتی قەڵەم ئاگادار دەکەمەوە کە وەرگێڕانی کتێبی "چۆن فەناتیکێک دەرمان دەکرێت" لێرە لە سایتی قەڵەم دا دەست دەکەوێ و هۆگران و خوازیارانی دەتوانن بۆ خوێندنەوەی ئێرە کلیک بکەن

گەڕان بۆ بابەت