رۆستەم خامۆش

ئێـوارە بــوو
دڵـم گریـا پـڕ لـە حەسرەت
غـەمـگـیـن و مــات
کـپ و نـامـۆ
ئـەشـکـم چـۆڕا
بـۆ جودایی و ژانـی غوربەت

ئێوارە بوو

رۆستەم خامۆش

ئێـوارە بــوو
کــە لێـت کـردم ماڵـئـاوایـی
بەبێ دەنـگی
لـە شــاری خــەم
بەجێت هێشتم بە تەنـیـایـی

ئێـوارە بــوو
دڵـم گریـا پـڕ لـە حەسرەت
غـەمـگـیـن و مــات
کـپ و نـامـۆ
ئـەشـکـم چـۆڕا
بـۆ جودایی و ژانـی غوربەت

ئێـوارە بــوو
تەنها شیعر هاودەمـم بـوو
بـۆ ئـارامـیـیـم
بـۆ ئـاشــنـایـی و بـۆ هـاودەنـگـیـیـم
تەنها شیعر هاوخەمـم بـوو