ما 8243 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

مەترسیی تیۆرەکان

تیۆر تەنیا هەڵگری زانیاری نیە، بەڵکو لە گەڵ خۆی هەڵگری شێوەی روانینیشە بۆ ژیان و بۆ دەورووبەر. واتە مرۆڤ لە رێگای تیۆرەوە تەنیا زانیاری وەرناگرێ، بەڵکو لە رێگای ئەو زانیاریەوە دەکرێ چوارچێوەیەکی تایبەت بۆ رووانینی سەبارەت بە ژیان و بە بوون پێک بێت.

بۆیە تیۆر لەگەڵ خۆی هەڵگری نۆرمەکانیشە.

کەواتە لە نێوان زانیاری و نۆرم دا سنوورێکی باریک هەیە. ئەم دووانە ئەگەرچی جیاوازن، بەڵام هەر بەو رادەیەیش لەیەکتر نزیکن و لە زۆر شوێن سنووری نێوانیان تێکەڵ دەبێتەوە.

دەتوانین بڵێین هۆکاری ئەمە ئەوەیە زانست لە بنەڕەتدا ئامرازێکە بۆ ژیان، ئەگەرچی زانست لە درێژەی ژیانی خۆیدا دەبێ بە خاوەن سەربەخۆیی رێژەیی خۆیشی و مەرج نیە هەمیشە دنەی دەروونیی خۆی لە پێوەندیی خۆی بە ژیانەوە بهێنێ.

تیۆر زۆر جار لە یاساکانی تایبەت بە خۆیشی پەیڕەوی دەکا.

بۆ ئەوەی لە کاتی خوێندنەوەی تیۆرەکان دا بە شێوەی ملکەجانە نەکەوینە ژێر کاریگەرییان، مرۆڤ دەبێ هاوکات هەڵگری توانای رەخنەیش بێت. رەخنە دەبێتە هۆی ئەوەی تەنانەت گەر باوەڕیشمان بە تیۆرێک هێنا ئەوا باوەڕەکەمان لە شێوازی باوەڕی ئایینی نەبێ و بەڵکو لە شێوازی باوەڕی زانستی بێت.

باوەڕی ئایینی قەت گومان لە خۆی ناکا و خۆی بە باوەڕی نەمر دەزانێ، بەڵام باوەڕ زانستی باوەڕێکی گومان ئامێزە.

سایتی قەڵەم

٢٠ یانواری ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫تئوری‬‎

گەڕان بۆ بابەت