ما 2593 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

مامۆستا، دیشکای سزا دا و پانتۆڵێکی ئیزافیشی بە ئاجای دا تا خۆی بگۆڕێ. لە کۆتایی رۆژدا ئاجای دیشکای لە ناو پاسەکەدا بینی. پێی گوت تۆ بە ئەنقەست ئاوەکەت بە من دا رژاند، وانیە؟ دیشکا وەلامی دایەوە: "منیش لەوە پێش خۆم تەرکردبوو."

پانتۆڵی تەڕ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'ئاجای' کوڕێکی بچوک بوو کە قوتابخانە و هاوپۆلەکانی خۆی خۆش دەویست. رۆژێک کاتێک لە سەر کلاس دانیشتبوو، هەستی بە گەرمایەک کرد و زانی خۆی تەڕ کردووە. ترساو، نەیدەزانی چ بکا، ئەگەر بە هاوپۆلەکانی بگوتایە ئەوا پێی پێدەکەنین و گاڵتەیان پێدەکرد. بۆیە هەروا لە شوێنی خۆی مایەوە، چاوەڕوانی کەسێکی میهرەبان بتوانێ یارمەتی بدات. 'دیشکا' کە کچێکی هاوکلاسی بوو کە بە سەتڵێک ئاوی دەهێنا و ئینجانەکانی ناو پۆلەکەی پێ ئاودەدا، هەر کە گەیشتە ئاجای، کتوپڕ سەتڵەکەی لەدەست بەربووەوە وەها کە هەموو ئاوەکە رژا بە ئاجای دا. هاوپۆلەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ئاجای بە پەلە بەرەوڕووی رۆیشتن. مامۆستا، دیشکای سزا دا و پانتۆڵێکی ئیزافیشی بە ئاجای دا تا خۆی بگۆڕێ. لە کۆتایی رۆژدا ئاجای دیشکای لە ناو پاسەکەدا بینی. پێی گوت تۆ بە ئەنقەست ئاوەکەت بە من دا رژاند، وانیە؟ دیشکا وەلامی دایەوە: "منیش لەوە پێش خۆم تەرکردووە."

وانەی ئەخلاقیی چیرۆکەکە:

لە کاتی تەنگانەدا یارمەتی خەڵکی بدە

 

سەرچاوە:

https://parenting.firstcry.com/articles/top-15-short-moral-stories-for-kids/

 

گەڕان بۆ بابەت