ما 7681 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئێمە و مانا

مرۆڤ تەنیا بوونەوەرێکی جەستەیی نیە و تەنیا بە دابینکردن و تەژی کردنی پێداویستی و حەزە مەتریالییەکانییەوە سەرقاڵ نیە، ئەگەرچی ئەم بەشە رەنگە گرینگترین بەشی بوونی بێت. مرۆڤ هاوکات بۆیشی گرینگە شوێن و پێناسەی خۆی لە دونیادا بدۆزێتەوە.

بۆ زۆر کەس ئەم پێناسەیە ئامادەیە و لەوە پێش هەیە و بۆیە ئەوان بە بێ بیرکردنەوە تەنیا هەڵیدەگرنەوە و بەس. ئەم جۆرە پێناسانە زیاتر پێناسەی گشتین و تاک لەگەڵیان دەکەوێ بە درێژایی تەواوی تەمەنی.

بەڵام بۆ هەندێ مرۆڤی تر ئەم پێناسەیە لەوە پێش ئامادە نیە و بۆیە هەوڵدەدا حوزورێکی چالاک و ئەکتیڤی لە دیاریکردنی ئەم پێناسەیەدا هەبێ. لێرەوە دۆزینەوەی شوێنی خۆ لە بوون و لە جیهاندا ئیتر دەبێ بە ئەرک و هەوڵێکی دژوار.

بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ لەم بوارەدا بوونەوەرێکی چالاک بێ پێویستی بە رۆشنبیری، روانگەی رەخنەیی و لێکدانەوە سەربەخۆیانە هەیە. ئەمانە ئەو لێهاتووییانەن توانای گومان کردنی رەخنەییانەمان پێ دەبەخشن لەمەڕ شتە ئامادەکان و  ترادیسیۆن.

بێگومان ئەوەی لە دیاریکردنی شوێن و پێناسەی خۆی لە دونیا، بوونەوەرێکی ئەکتیڤە ئەوا ژیانیشی پڕ بەهرەتر و پڕ ماناترە.

سایتی قەڵەم

٤ فێبرواری ٢٠١٩

 Bilderesultat for meaning

گەڕان بۆ بابەت