ما 2569 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازادی، ناسنامەی مرۆڤ

مرۆڤ وەک تاک هەمیشە هەستی بەوە کردووە ئیرادە یاخود رەوتێکی بەهێزتر لەو لە دەرەوەی ئەو بڕیار لە سەر رەوتەکان و لەسەر ژیان دەدا و، ئەو وەک تاک دەبێ تەنیا بە شوێنیدا هەڵبێ و ملکەجی بێت. مرۆڤ وەک تاک هەمیشە لەبەرامبەر گشت هەست بە لاوازییەکی بنەڕەتی دەکا.

بەڵام هاوکات چیرۆکی ژیانی مرۆڤ لە لایەکی ترەوە بریتییە لە نواندنی کاریگەریی لەسەر ئەم راستییە تاڵە. نواندنی ئەم کاریگەرییە لە رێگای بیرکردنەوە و هەوڵدان لە فۆڕمی تاک و رێکخراوەییدایە. مرۆڤ هاوکات هەوڵدەدا لۆژیکی گشت، وەک لۆژیکێکی تاک رەهەند و دیکتاتۆرئاسا بشکێنێ و دەیەوێ بڵێ هەموو چیرۆکەکە بریتی نیە لەمە. واتە دیالکتیکی نێوان تاک و گشت دەبێ بە کرۆکی مێژوو و ژیانی مرۆڤ و، لێرەوە هەوڵ و خەبات دەست پێدەکا.

زۆر تیۆر هەن هەوڵدەدەن دەسەڵات و سیستمی باو لە ژێر ناوی ئەم 'گشت' ەدا پاساو بدەنەوە و دەستەوەستانی خۆیان وەک واقع بینی لێکبدەنەوە و، هاو کات زۆر تیۆری تریش هەن دژی ئەمە رادەوەستن.

لە راستیدا مێژووی مرۆڤ چیرۆکی ململانێی نێوان گشت و تاکە بۆ قوتاربوون لە زاڵبوونی دۆخی گشتی و چێکردنی دۆخی نوێ، وەها مرۆڤ بتوانێ ژیانێکی باشتر بۆ خۆی دەستەبەر بکات. ئەم چیرۆکە قەت کۆتایی نایەت و هیچ زەربر و زەنگێک ناتوانێ بەری پێ بگرێ.

وەک وجوودگەراکان دەڵێن مرۆڤ مەحکومی ئازادییە. ئازادی بنەڕەتی ترین پێناسەی مرۆڤە و گەر تەنانەت بشمانەوێ، ئەوا ناتوانین بۆ هەمیشە خۆمای لێ قوتار بکەین. کەرامەتی مرۆڤ بە ئازادییەوە بەستراوەتەوە.

سایتی قەڵەم

١٠ فێبرواری ٢٠١٩

 

Bilderesultat for ‫آزادی‬‎

گەڕان بۆ بابەت