لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

مەیموونی چوست و چالاک و خێرا، مەیموونی یاریزان خۆی گەیاندە ترۆپکی درەختەکە، مۆزێکی لێکردەوە، پێستەکەی داڕنی و گۆشتە بەلەزەتەکەی خوارد. ئەوسا پێستەکەی بەرەو خوارەوە بەرەو رەقایی پشتی کیسەڵەکە بەردایەوە. مەیموونەکە مۆزی دووهەمیشی خوارد بە هەمان شێواز پێستی ئەویشی بەرەو کیسەڵەکە بەردایەوە،... مۆز لە دووای مۆز.

 

کیسەڵ و مەیموون

 

چیرۆکی فۆلکلۆری فیلیپینی

دەیڤید هێسفیلد

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

مەیمونێک لە قەراغ چۆمێکدا راوەستابوو و چاوی لەو کیسەڵە دەکرد بە پێچەوانەی رەوتی ئاوەکە، بە خۆگرتن بە درەختێکەوە کە لە ئاوەکەدا گرتبوویەوە خەریکی مەلەکردن بوو: درەختێکی جەوان.

کیسەڵەکە وتی: ـ "هۆ مەیموونەکە، من درەختێکی مۆزم بەدەستەوەیە، دەتوانی یارمەتیم بدەی لە ئاوەکە دەریکێشین ودوواتر لە لە شوێنێکی گونجاو بیچێنین؟ مۆزی شیرینی لێدەڕوێ."

کیسەڵەکە بەشی قورسی درەختەکە، واتە ریشە و قەدەکەی هەڵگرت و، مەیموونەکەیش چەند لق و گەڵایەک لە بەشی سەرەوەی درەختەکە.

مەیموونی تەمبەڵ!

کاتێک کیسەڵەکە چاوی لێنەبوو، مەیموونەکە خۆی بە لقەکاندا هەڵدەواسی، چوست و چالاک و خێرا. مەیموونەکە یاری دەکرد و هاوکات لە لایەن کیسەڵەکەوە بەرەو شوێنی چاندنەکە رادەکێشرا.

کیسەڵەکە چاڵێکی سازکرد و درەختەکەی تێهاویشت و پاشان بە گڵ دەوری قەدەکەی پڕکردەوە. وتی: ـ"بەزوویی گەورە دەبێ، پێکەوە چاوەدێریی دەکەین، ئاوی دەدەینێ، دەورەکەی بژار دەکەین،... لە نێو خۆمداندا بەشی دەکەین."

مەیموونەکە وتی: "دابەشکردنی درەختەکە، زۆر چاکە. مەیموونەکە تا نیوەی درەختەکە سەرکەوت، رێک تا ئەو شوێنەی وا لقە سەوزەکان دەڕوان، وە بە دەستە بەهێزەکانی قەدی سەرەوەی شکاند، هەڵیگرت و بە پێکەنینەوە دوورکەوتەوە.

مەیموونەکە بەشی خۆی کە بەشی سەرەوەی درەختەکە بوو، لەناو ئاودا چاند. لەبەر خۆیەوە وتی ئەوەندەی پێناچێ مۆز دەگرێ.

کیسەڵەکە پارێزگاریی لە بەشی خوارەوەی درەختەکە کرد. ئەو بەشەی وا سەوز نەبوو. کیسەڵی ئاقڵ، کیسەڵی ئارام، تەنیا کیسەڵ دەزانێ کیسەڵەکان چی دەزانن.

کات تێپەڕی و بەشی خوارەوەی درەختەکە گەشە و نەشەی کرد. لقەکان پشکوتن و مۆزی سەوز دەستیان کرد بە رووان.

ئەو بەشەی وا مەیموونەکە چاندبووی، واتە بەشە سەوزەکە، سیس هەڵگەڕا و مرد. هیچی لێ بەرهەم نەهات.

کیسەڵەکە بە جوانی چاوەدێریی درەختەکەی دەکرد، بژاری دەکرد و ئاوی دەدایە. ئەوەندەی پێنەچوو مۆزی گەورە و درێژ و زەرد بە لقەکانیدا شۆڕ بوونەوە.

ـ "هۆ مەیموونەکە دەتوانی یارمەتیم بدەی؟ بە درەختەکەدا سەرکەوە و مۆزم بۆ بچنەوە. من ناتوانم پیایا سەرکەوم.

مەیموونی چوست و چالاک و خێرا، مەیموونی یاریزان خۆی گەیاندە ترۆپکی درەختەکە، مۆزێکی لێکردەوە، پێستەکەی داڕنی و گۆشتە بەلەزەتەکەی خوارد. ئەوسا پێستەکەی بەرەو خوارەوە بەرەو رەقایی پشتی کیسەڵەکە بەردایەوە. مەیموونەکە مۆزی دووهەمیشی خوارد بە هەمان شێواز پێستی ئەویشی بەرەو کیسەڵەکە بەردایەوە،... مۆز لە دووای مۆز.

مەیموونی چوست و چالاک و خێرا، مەیموونی یاریزان.

بەڵام کیسەڵەکە، بە بێ ئەوەی مەیموونەکە ئاگای لێ بێت، چوو و دڕکی هێنا و بە دەوری قەدی درەختەکەیدا کرد.

کیسەڵی زانا، کیسەڵی ئارام، تەنیا کیسەڵ دەزانێ کیسەڵەکان چی دەزانن.

کاتێک مەیموونەکە لە خواردن بووەوە و تەواو قەڵەو ببوو، هەموو مۆزە زەردەکانی خواردبوو، لە درەختەکە هاتە خوارەوە... "ئای ئای ئای..."

دڕکەکان بە بنی قاچەکانیدا دەچەقین. دانیشت و دەستی کرد بە دەرهێنانی چقڵەکان. مەیموونەکە زۆر توڕە بوو. بە راکردن و زۆر خێرا کیسەڵەکەی گرت.

ـ "دەتبەم و لە شاخێکی بەرزەوە بەرت دەدەمەوە بۆ ئەوەی قاپوڕەکەی پشتت بشکێ. دەتبەم لە قوتەی کێوێکی بەرز بۆ ناو ئاگر بەرت دەدەمەوە."

کیسەڵەکە وتی وایە وایە، من بۆ ناو ئاگر فڕێ بدە! وایە، لە شاخەوە بەرم بدەوە! بەڵام مەیموونەکە، هەرچییەک بکەی من  بەرەو سێڵاو بەرمەدەوە.

مەیموونەکە وتی کەواتە ئەمەیە تۆ لێی دەترسی.

مەیموونەکە کیسەڵەکەی هەڵگرت و بەرەو چۆمەکە رایکرد. هەتا هێزی تیا بوو کیسەڵەکەی بۆ ناو ئاوەکە فڕیدا وەها کیسەڵەکە کەوتە ناو قوڵترین بەشی چۆمەکەوە. کیسەڵەکە جاری وابوو رۆدەچوو و جاری وابوو دیسان دەهاتەوە سەر ئاوەکە.

ـ "هۆ مەیموونەکە نازانی چەندە کیسەڵەکان حەزیان بە مەلەی ناو چەمە."

کیسەڵی ژیر، کیسەڵی ئارام، تەنیا کیسەڵ دەزانێ کیسەڵەکان چی دەزانن.

 

بەڵام سەبارەت بە درەختی مۆزەکە؟

ئیتر کیسەڵ و مەیموون پێکەوە کاریان نەکرد و درەختی مۆز بە بژارێکی زۆرەوە دەڕوا.

بە بێ مۆزی زیاتر.

 

سەرچاوە: http://worldstories.org.uk/stories/turtle-and-monkey/

       Image result for turtle and monkey