ما 9857 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە سوێدییەوە: رەحمان سۆفی

هەورەکان کۆچ دەکەن

بەهاری درەنگوەخت هێدی

سوورتمەی سەوزەڵانییە

- لەگەڵ حیلکەی خۆشی ڕووناکی –

دێت و لەسەر سەهۆڵ دەخزێ

چوار خولق وخوو

 

تۆماس ترانسترۆمر

لە سوێدییەوە: رەحمان سۆفی

 

لە چاوی پشکێنەرەوە،

تیشکی ڕۆژ ڕادەگوێزرێتە باتۆنی پۆلیسەوە.

لە ئێوارەدا،

لە نهۆمی ژێرزەمینەو،

گاڵتە و پێکەنینی،جەژن؛

چشنی گوڵی نائاسایی

لە ئەردەوە دەهاوێژرێتە سەرووە.

تاریکایی،

لەوە ناچێ ڤاگۆنەکە لەم پەڵەوە هاتبێ

مەلترسێنێک، لە پووچی هەسارەدا دزریکێنێ.

خۆرەتاوی ئەلبینۆ،

بەسەر ڕەشە دەریاچکەوە کشاووە

***

پیاوێک چەشنی دارێکی خۆبەخش،

بە گەڵای قیرێونەوە،

لەبەر برووسکەی ئامادە

ئاژەڵی خۆشبۆی کێوی

هەتاوی ڕۆژی پشکوتوو،

لە لێوان دوو باڵی گەردوون دا.

 

لە تاوێرە دوورگەوە،

کەفلافاو بەقەڵبەزە،

لە پشت ئالاوە،

لە ڕۆژ و شەودا،

قیژە قیژی مەلی سپی دەریا،

لەسەر ئەرسەی پاپۆڕ،

هەموو بلیتیان پێیە بەرەو گێژاوە.

پێڵوووێکنێ،

مەلی ماسیخۆر دەوری ڕۆژی یەکشەمەیان داوە

بەسەر ئاوایی دەریای بەرینەوە

گیتارێک دەستدەکا بە کرتەکرت،

هەورەکان کۆچ دەکەن

بەهاری درەنگوەخت هێدی

سوورتمەی سەوزەڵانییە

-لەگەڵ حیلکەی خۆشی ڕووناکی –

دێت و لەسەر سەهۆڵ دەخزێ

* * *

بە تەقەتەقی ناڵچەی دۆستەکەی،

کە زرمەی لە درگاکە هێنا، وەخەبەر هات

لە دەرەوە دوو بەفرەلووکەی

کە زستان لێ بەجێما بوو،

هەمانکات بڵاوۆکی هەتاو بەسەر شاردا

 

ڕێگا هەرگیز کۆتایی نایە

ئاسۆ بەپەلەیە بەرەو پێش

پۆلی مەل دار ڕادەوەشێنن،

تۆز گێژدەخوا لە دەوری چەرخ

هەموو چەرخێک دەسووڕێ،

دژی مەرگ دەوێستن.

گەڕان بۆ بابەت