ما 5684 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازادی رادەربڕین، دنەدەری بیر

دەکرێ باوەڕمان بە بیروڕایەک هەبێ بە بێ ئەوەی بزانین بۆ باوەڕمان پێی هەیە. یان رەنگە لەوە پێش زانیومانە بۆ باوەڕمان پێی هەیە و بەڵام بە هۆی تێپەڕینی کات و نەبوونی بیروڕا و رەخنەیەک کە بەرەوڕووی بیرکردنەوەی نوێمان بکاتەوە، لە بیرمان چووبێتەوە بۆ باوەڕمان پێی هەیە!

مرۆڤەکان زۆر بە ئاسانی لە گەڵ باوەڕەکانیان ئاسایی دەبنەوە و دەتوانن ئیتر بە گوێرەی عادەت لە گەڵیا بژین. ئەوان فێردەبن باوەڕەکانیان وەک باوەڕ وەربگرن بە بێ ئەوەی لە بنج و بناوانیان بە گوێرەی پێویست کۆڵیبێتەوە.

بەڵام دیاردەیەک هەیە بە ناوی رەخنە و بە ناوی رای کەسی بەرامبەر کە دەتوانێ سەرلەنوێ بیرمان بهێنێتەوە بۆ وەها بیروباوەڕێکمان هەیە. ئەوانەی وەک ئێمە بیرناکەنەوە، دەتوانن بە هێنانەگۆڕی بیروباوەڕیان بمانجوڵێنن، بیرو هۆشمان بخەنەوە گەڕ و سەرلەنوێ وشیارمان بکەنەوە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بیروباوەڕەکانمان نۆژەن بکەینەوە، یاخود گەر زانیمان چیتر لە گەڵ سەردەم ناگونجێ بیانگۆڕین.

کەواتە جودابیر دەتوانێ سەرچاوەیەکی گرینگی هاندانی ئێمە بێت بۆ بیرکردنەو و نۆژەنکردنەوە. ئازادی رادەربڕین لە راستیدا دەتوانێ خزمەتێکی گەورە بە ئەندێشەکان بکا. ئازادی رادەربڕین، قووڵایی دەبەخشی بە بیر بە مەرجێک ئەو بیرە هەر لە بنەماوە لە سەر عەقڵانیەت و زانست خۆی رۆنابێ، نەک لەسەر دەمارگرژی و خۆسەپاندن.

سایتی قەڵەم

٢٨ مارسی ٢٠١٩

Image result for freedom of thinking

 

گەڕان بۆ بابەت