ما 8520 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەسوڵ سەفەریانی
 
چوومە دەرێ
بە چیلکەیێک شکڵی رووبارێکم کێشا
لەسەر خۆڵی کۆڵانەکەی بەردرگامان
لافاو هەستا و
 ماڵ و خەڵک و کۆڵانی برد

سێ کورتە شێعر

رەسوڵ سەفەریانی

یەک

نووسیم باران

میچی ژوورم بوو بە هەور و

تک تک دایدا و

دەفتەرەکەی لێ خوساندم        

چوومە دەرێ

بە چیلکەیێک شکڵی رووبارێکم کێشا

لەسەر خۆڵی کۆڵانەکەی بەردرگامان

لافاو هەستا و

 ماڵ و خەڵک و کۆڵانی برد

چوومە جەنگەڵ

بن دارێکم کرد بە ماڵ و حەوامەوە

شەوێکی سارد

بیرم لە ئاگر کردەوە

ئاگر لە جەنگەڵ کەوتەوە

دارەکەم و جەنگەڵیشی پێوە سووتا

سەرم هەڵگرت  لەداخانا بەرەو دەریا

ئێستا لێرە

خۆم داوەتە دەس شەپۆلی بێ پایانی کۆچی دەریا

لێرە ئیتر خەمم نییە بۆ دەفتەر و ماڵ و جل و کۆڵان ودار

زۆر دڵنیام

ئاگر لە دەریا ناکەوێت

بارانیش قەت نایخوسێنێ

دەریا لافاویش رام ئەکات 

 

دوو

پێویست ناکات چاو قونجێنم

من هەر وەهاش خەو دەبینم

پێویست ناکات خەیاڵ بکەم

بەژن و باڵات لە بەرچاومە و

زوو زوو لە ئامێزت دەگرم

لە هەر کوێ بیت منیش لەوێم

یان باشترە ئاوا بڵێم

من ئەو خاکەم، من ئەو ساتەم

من ئەو شوێنەم کە تۆ لەوێیت 

 

سێ

رۆژێک خرامە ئامێزی ژوورێک

هەرگیز نەیدیبوو شەوقی چرا و خۆر

پآڵمدایەوە بە دیوارێکی و

نیگام چەقاندە  دیوارەکەیتر

ئەونەم  بیرکردۆ لە دەلاقە و نوور

تا زەینی دیوار پەنجەرەی تێکەوت

 

هەتاو هاتە ژوور نیشتە کۆشی من

 

دیوار پێکەنی بە تیشکی هەتاو

زیندان داوەشا لە خەیاڵی من

 

 Bilderesultat for regen kunst

 

 

.

 

 

 

 

  

 

گەڕان بۆ بابەت