ما 3166 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پۆپۆلیزمی را

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەرفەتیان داوە هەموو کەس لە دیمۆکراسییەکی راستەوخۆدا رای خۆیان لەسەر رووداو و پرسە گرینگەکان دەرببڕن. ئەمە دەتوانێ دیاردەیەکی پوزیتیڤ بێت، ئەگەر لەگەڵیا وشیاری و خوێندنەوەی پێش رادەربڕین هەبێ.

یەکێک لە خەسارناسییەکانی وەها دەرفەتێک بە شوێن خەڵکدا راکردنە، باشتر بڵێین بە شوێن جەوی زاڵدا راکردنە. کەسی دەربڕی را دەکرێ بۆ ئەوەی خۆی مەترەح بکا ـ پێی لەسەر دابگرینەوە ـ بۆ ئەوەی خۆی مەترەح بکا و نەک لە پێناوی رادەربڕینێکی وشیارانە و بەرپرسانە، تەنیا بۆ سەرنجڕاکێشانی جەوی گشتی ئەوەی بڵێتەوە یاخود لەو ئاراستەیدا قسەبکا وا جەوی گشتی پێی خۆشە.

بەمە دەڵێن پۆپۆلیزمی را.

بە تایبەت ئەمە دەتوانێ ئەوانەی بگرێتەوە وا بە شێوەی بەردەوام و بەرنامەیی خەریکی کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن. ئەگەرچی لە کۆتاییدا ئەوە دیسان پۆپۆلیزم نیە کە لە زۆرترین بواری خۆیدا لە سەر ئاراستەی کێشەکان بڕیاردەدا، بەڵکو کاری نوخبەیە،... بە تایبەت نوخبەی ناو دەسەڵات.

وشیاری پۆپۆلیزمی را بین!

سایتی قەڵەم

١٢ مەی ٢٠١٩


Bilderesultat for POPULISME

گەڕان بۆ بابەت