هاوڕێ نەهرۆ

شایانی باسە کوبا یەکەم وڵات بوو بانگی هەردوو سەرۆکی کرد لەسەر پلاتفورمێک ریکبکەون، دواتر نەرویج هەستا بە داوا کردنی نوێنەری هەردوو لا بەمەبەستی پێکهاتن، ئەم کۆبوونەوەیە لەشوێنێکی نهێنی لە ئۆسلۆی پایتەخت بەرێوەچوو.

 

 

پانورامای رووداوەکانی جیهان

لێرەدا پانورامایەک پێشکەش دەکەم کە بە خێرایی تیشک دەخەمە سەر گۆرانکاریەکانی جیهان لە چەند مانگی پێشوودا، لەوانە >

١ / کێشەی سودان

٢ / گرفتی جەزایر

٣ /قەیرانی فەنزەویلا

٤ / گۆرانکاریەکانی تورکیا

٥ / پەرەسەندنەکانی سوریا و کۆتایی داعش

٦ / قەیرانی نیوان ئەمریکاو ئیران

...

سودان / لە دیسەمبەری ساڵی رابوردوودا خۆپێشاندان دژی رژیمی دیکتاتۆری عومەر ئەلبەشیر دەستی پێکرد، کە ئەمە سی ساڵە لەسەر حوکمە کەواتە لەساڵی ١٩٨٩ لەسەر تەختی دەسەڵاتە، دروشمەکان سەرەتا نارەزایی دەربرین بوو دژی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نرخی نان تا دواتر پەرەی سەند و دروشمی رووخانی رژیمیان بەرز کردەوە، ئەوە بوو وەزیری دیفاعی ئەو وڵاتە بەیانی کۆتایی هینان بە رژیمی بەشیری ڕاگەیاند و دەسەڵات کەوتە دەست ئەنجومەنی سەربازی سودان کە دواتر پێکهاتن لەگەل هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆران، پێکهاتن لەسەر ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات کە بریتی یە لە سێ ساڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رێککەوتن لەسەر پێکهینانی ئەنجومەنی سەروەری / ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی یاسا دانان هەروا کوک بوون لەسەر پەیمانی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ لەسەراپای وڵات. شایانی باسە ئەنجومەنی سەروەری دابەش دەکری لە نێوان ئەنجومەنی سەربازی سودان و هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆڕان. ئەنجومەنی وەزیرانیش لە لایەن هێزی ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆڕان کاندیدی بۆ هەڵدەبژیردرێ. ئەنجومەنی یاسادانانیش، رێژەی ٦٧٪ لە لایەن ئەو هێزانەوەیە کە ئیمزایان لەسەر ڕاگەیاندنی ئازادی و گۆڕان کردووە رێژەی لە ٣٣٪ لە لایەن هێزەکانی دیکەوەیە.

...

جەزایر / سەرۆکی جەزایر عەبدولعەزیز بوتەفلیقە تەمەنی هەشتاو یەک ساڵە دەیویست بۆ ولایەتی پێنجەم خۆی کاندید بکا کە ماوەی بیست ساڵە لەسەر حوکمە، بریار وابوو هەڵبژاردن لە ١٨ ئەبریل بکرێ بەڵام خۆپێشاندان و نارەزایی لێکەوتەوەو داوای لاچوونیان کرد! دواتر سەرۆکێکی نوێ یان هەڵبژارد بە نێوی نورەدین بەدەوی، لەهەفتەی دوومی رەمەزان دا خوێندکاران لە خۆپێشاندانی بەردەوامن داوای لاچوونی پاشماوەی رژیمی بوتەفلیقەن، دروشمەکانیان دژی دەسەلاتی هەنوکەیی جەزایرە داوای لابردن و لێپێچینەوە لە گەندەڵکارانن، هەروا داوای دەوڵەتی مەدەنی دەکەن، دژی پەرەگرتنی روڵی سوپاو سەرۆک ئەرکانەکەیە بە نێوی ئەحمەد قاید سالحە لە دیاریکردنی چارەنووسی پروسەی سیاسی ویرای ئەوەش داوای دادپەروەری دەکەن و لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک دا نیین کە بریار وایە لە ٤ ی تەمموزی ئەمساڵ بکرێ.

...

 فەنزەویلا / لە ماوەی پێشوو کودتا لە فەنزەویلا کرا و سەرۆکی کاتی بە نێوی خوان غایدو دیاری کرد، ئەم کودتایە دژی سەرۆکی کۆنی وڵات نیکولاس مادورووە گوایا مادورو شەرعیەتی نەماوە، دەستبەجی ئەمریکا ئابلوقەی ئابوری خستە سەر فەنزەویلا و پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەرۆکی کاتی خوان غایدو بەرەسمی ئیعترافی پێکرد، هەروا لەلایەن چەندین وڵاتی ئەروپیییەوە دان بەسەرۆکی نوێ نراوە !

شایانی باسە کوبا یەکەم وڵات بوو بانگی هەردوو سەرۆکی کرد لەسەر پلاتفورمێک ریکبکەون، دواتر نەرویج هەستا بە داوا کردنی نوێنەری هەردوو لا بەمەبەستی پێکهاتن، ئەم کۆبوونەوەیە لەشوێنێکی نهێنی لە ئۆسلۆی پایتەخت بەرێوەچوو، شایانی باسە ساڵی ٢٠١٦ نەرویج ناوبژی نێوان رژیمی کولومبیاو سوپای شورشگیری ئەو ولاتە کرد بە هەمان شێوە گەیشتنە ئەنجام.

...

تورکیا / لەماوەی پێشوودا هەڵبژاردنی شارەوانی لە تورکیا کرا، ئەوەی شایانی باسە پارتی گەلی کوماری بەرهەڵستکار بە رابەری کەمال کلیتشدار ئوغڵۆ توانی لە ئیستانبول و ئەنقەرەو ئەزمیرو بورسە هەڵبژاردن بەرێتەوە.

لە ئیستانبول ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ بە نوێنەری پارتی گەلی کوماری بەرهەڵستکار دەرچوو وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستانبول دەستنیشانکرا، توانی چوار ملیون دەنگ بەدەست بهێنی  لە کاتێکدا رێژەی دانیشتوانی ئیستانبول ١٥ ملیونە.

شایانی باسە حزبەکەی ئوردگان حزبی دادو گەشەسەندن شکستی خوارد بە نیسبەت هەڵبژاردنی ٢٠١٤ کە توانیان ١٤ شارەوانی بەدەست بهێنن و ئەنقەرەو ئیستانبولیشی تیا بوو.

لەرووی سیاسەتی سەربازییەوە تورکیا توانی سەفەقەیەکی کڕین لەگەڵ روسیا ئەنجام بدا ئەوەش بە کڕینی سیستەمی داکوکی ئاسمانی اس ٤٠٠ لە روسیا! ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی ئەمریکا، لەکاتیکدا تورکیا دەیویست سیستەمی موشەکی دژی موشەک باتریود لە ئەمریکا بکڕێ بەڵام ئەمریکا مەرجی قورسی بۆ دانا. بۆیە نەیتوانی بیکڕێ.

...

سوریا و کۆتایی هاتنی داعش لەرووی سەربازییەوە / ئەمساڵ لەسەر دەستی هیزەکانی سوریای دیموکرات کە پەیدەی تیایە توانرا کۆتایی بە دوا موڵگەی داعش بهێنن لە باغوز لە کاتێک دا لە ساڵێ ٢٠١٤ داعش توانی دەوڵەتی خلافە ڕابگەیەنێ بە قەد پانتایی بریتانیا خاکی سوریاو عیراق داگیر بکا بە پێ هەواڵی مەرسەدی سوریا گوایا تائێستا ٢٥٠ نەفەری داعش لە باغوز خۆیان حەشار داوە.

هەر ئەمساڵیش ئەمریکا بریاری دا هێزی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی فورات بکشێتەوە، ئەم هەنگاوەش دڵەڕاوکی دروست کرد لەلای لایەنگرانی پەیدە کە خۆیان بەهاوپەیمانی ئەمریکا پێناسە دەکرد، لەم سەروبەرەدا تورکیا هەرەشەی کرد کە بەهێزی سوپا چەشنی عەفرین روژهەڵاتی فورات داگیر بکا بەڵام ئەمەی نەکرد، پێ دەچێ ژێر بە ژێر ئەمریکا هوشداری پێ دابێ.

لەوانەیە ئایندەی کوردەکانی روژئاوا ئەوە بێ لەگەڵ رژیمی بەشار ئەسەد ریکبکەون و گفتۆگۆ ئەنجام بدەن لە هەمان کاتیش لەوانەیە ئەگەر ئەمریکا بەردەوام نەبێ لە هاوکاریکردنیان لە روسیاو پوتین نزیک بنەوە!

...

قەیرانی ئەمریکاوئیران / ئیران چی دیکە پەیگیری ریککەوتنامەی ئەتۆمی نابێ لەبەر ئەوەی پێش ساڵێک ئەمریکا لە ریککەوتنامەکە کشایەوەو ئابڵوقەی ئابوری بەسەر رژیمی ئاخوندی ئیران سەپاند.

پێشتر ڕادە بۆ ئیران دانرا بوو هەر بۆ نموونە بەرهەمهێنان یورانیومی بە پیت دەبی ٣٠٠ کیلو بێ هەروا ئاوی قورس دەبێ ١٣٠ تەن بێ، بەڵام لێپرسراوێکی ئیرانی دەڵێ لەمەولا ڕادە دیاری ناکرێ بۆ بەرهەمهێنانی یورانیومی بە پیت و ئاوی قورس و دەستمان واڵایە.

لەماوەی پێشوودا ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرورەوە بە تایبەت فەیلەقی قودس بە رابەری قاسم سولەیمانی لەهەمان کات دا ناوی قاسم سولەیمانی و ئەبو بەکر بەغدادی لە تەک یەک هاتووە وەک دوو تیرویستی جیهانی.

سوپای پاسداران لە پینج فەیلەق پێکهاتووە، فەیلەقی قودس تایبەتە بە بەشداری کردنی چالاکیەکانی دەرەوەی ئیران وەک ئیراق و یەمەن و لوبنان و سوریاو ئەفغانستان.

هەروا ئەمریکا ئیستا دژی سیبەری قورسی فەیلەقی قودسن لە وڵاتانی دی بە نیابە وەک حەشدی شەعبی لە عیراق و حزب و ڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن و فاتمیەکانی ئەفغانستانن! هەر یەکی لەو تەشکیلاتانە هەڵەیەک بکا دژی بەرژەوەندی ئەمریکا لەسەر ئیران حیساب دەکرێ.

ئەم دوو بەندەرە تەعویزی نەوتی ئیران دەکەن لە هەناردە بۆ وڵاتان، ئیران هەرەشە دەکا کە تەنگەی هرمز ببەستی، ئەمریکاش ئاگاداری کردۆتەوە کە ئەگەر هەنگاوی وا باوێ ئەنجامەکەی خراپ بەسەر ئیران دا دەشکێتەوە.

لەم دواییەدا وەزارەتی دیفاعی ئەمریکی بریاری داوە بە ناردنی کەشتی هەواپەیماهەڵگری ئیبراهام لینکوڵن هەروا ١٢٠ هەزار سەربازو خستەخانەیەکی ١٠٠٠ قەرویڵەیی فروکەی ئیف ٥٢ بۆ مەرزی ئاوی ئیران، شایانی باسە کەشتی ناوبراو ئیبراهام لینکوڵن لەکاتی شەری کەنداو دا ئەمریکا ناردی بۆ مەرزی ئاوی ئیراق.

هەڵەیەکی بچوک لەلایەن ئیرانەوە بۆی هەیە جەنگێکی گەورە لەناوچەکە بخوڵقێ.

 بەرای من سیناریوی رووخانی رژیمی ئیران لەلایەن ئەمریکاوە هەمان سیناریوی رووخانی رژیمی سەدامە کە چەندین ساڵێ خایاند هەتا لەناویان دا.