ما 2506 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سۆران محەممەد

(!ئازادی و نان)
برنجەکان
ڕۆمەکەنە نێوی زەریا
لە رۆژهەڵات
میللەتێکی تێدا دەژێ
بێ ئازادی،
برسی دەنوێ!

 

چوار نامەی پەرەسێلکە

سۆران محەممەد

  

١
(ئازادی و نان)
برنجەکان
ڕۆمەکەنە نێوی زەریا
لە رۆژهەڵات
میللەتێکی تێدا دەژێ
بێ ئازادی،
برسی دەنوێ!
٢
(گورگە مرۆڤ)
بە پێی لۆژیکی:
(مرۆڤی – گورگ)
قەلەڕەش سەردار
!مانگ) زیندان دەکرێ)
ئیتر نازانم
چ قەڵغانێکە؟
کە بەرگەی تیغی
کەڵبەیان دەگرێ؟
٣
(ڤایرۆسی سەدەی نوێ)
کرمی گەندەڵیی
درەختی دەسەڵات
کلۆر دەکا
گەر بەریش بگرێ
لە بری سێو
بزماری ژەنگاوی
دەردەکا
٤
(Derealisation)
لە ژێر لێزمەی بارانەکە
تارماییەکەم
بە بەر دیدەتا تێپەڕی
نەتدەبینی
!ئەی شوێن
خۆ تەپەی
پێکانت دەبیست.

 

گەڕان بۆ بابەت