ما 6176 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەسوڵ سەفەریانی

 تۆ ئەوەندە غەڕابوویت کە تەنانەت دەتەوێت لە ژیانی ماڵە جیرانەکانیش دەستێوەردان بکەیت. دایم چاوت لە ماڵ و ژیانی ئەوانیشە و وێڕای سەیر کردنی ژن و مناڵیان هەر بۆلەیشت دێت و ناو ناونیتکەیان لێدەنیت. تۆخۆت بە نوێنەری خودا دەزانیت، پێت وایە خودا ئەوەندە داماو و بێ دەسەڵاتە خۆی ناتوانێت لەم دونیادا قانونەکانی بسەپێنێ، بۆیە پەنای هێناوە بۆ تۆی.

 

نامەی ژنێک بۆ مێردەکەی

رەسوڵ سەفەریانی

هەمیشە وتویانە لە بەردێک بنەوە قۆڕت نەکات .ئاخر من نازانم بۆچی تۆ هەمیشە هەموو کارێکت سەیرو سەمەرەیە و قەت رێگای عەقڵ ناگریتە بەر و ژیرانە بیر ناکەیتەوە. هەر لەخۆتەوە حەزدەکەیت هەمیشە پەنجەی ئاماژەی خەڵکت لەسەر بێت. حەز دەکەیت وەک شێت ناوزەدت بکەن، بەڵام بەو مەرجەی کە بناسرێیت و ناوت ببەن. حەز دەکەی ببیتە تس بەس بەو مەرجەی خەلک باسی بۆگەنت بکەن و ناوت ببەن. ئەمە چل ساڵە هەر بەم ئاقارەدا دەچیت، ناتەوێت دەست هەڵگریت و وەک ئەو هەموو خەلکە بژیت، تەنانەت حکومەتیش بیت کەس قبوڵت ناکات. ژیانی هاوبەش چ لە ماڵدا و چ لە کۆمەڵگادا لەسەر بناخەی هاودەنگی و هاورایی و مافی هاوبەش دادەنرێت. ئەگەر هەر لایەنێک تەنیا لە فکری قازانج و بەرژەوەندی خۆیدا بێت و کەس رێز بۆ مافی کەس دانەنێت، ئەوا بەدر لەسەر بەرد ناوەستێت. تۆ ناتەوێت لەم ماڵەدا کەس بە مەیلی خۆی بژی. بۆ هەموو شتێک دەتەوێت سەیتەرەت هەبێت، تەنانەت بۆ دەسبەئاویش رێسا و یاسا دادەنیت. گۆرانی وتن خراپە، پێکەنین تاوانە، جل بە تەبعی تۆ نەبێت نابێت. کوڕەکان دەبێت بە مەیلی تۆ قژیان  بقرتێنن و کچەکانیش کە هەر بۆیان نییە قژیان دەر بخەن. باس لە حەرام و حەڵالت هەموومانی وەرس کردوە. بۆ خۆتیش شەو و رۆژ خەریکی درۆ و دەلەسە و تەشقەڵە و کلاو سەر خەڵک نانیت. بەم کارانەت و بەم قانون و یاسا و رێسانەتەوە  کارێکت کردوە کە دایم و دەرهەم وەک شێت دەنگت بێت و هاوار و داو بکەیت. ئەم حەساسییەت و رەفتارانەی تۆ وات لێدەکات کە ئەگەر ئێمە بمانەوێت دەتوانین هەر بەتەواوەتی شێتت بکەین. بەڵام ئێمە لەبەر ئارامش و پاراستنی هێمنی ژیان، خۆمان دەپارێزین و تۆش وادەزانیت تۆ حەقداریت و ئێمەش گوناهبار. تۆ لات وایە ئەوەی تۆ دەیڵێیت هەرهەمووی راست و دروستە و ئیتر کەس لە تۆ عاقڵتر و زیرەکتر نییە و هەموو روانگەکانی تر هەڵە و خراپن. بەڵام با باش بزانیت ئێمە بە هەموومان ئەو روانگەی تۆ بە هەڵە و کۆن دەزانین و بۆ ژیان و دونیای ئەمڕۆ بە گونجاوی نازانین. ئەگەر ئێمە بێدەنگین تەنیا لەبەر ئەوەیە کە دراوسێ و خەلکی دەرەوەمان لێ تێنەگەن و نەبینە گاڵتە و بنێشتە خۆشەی دەمی ئەوان و وامان لێبێت خەلک دڵی بومان بسوتێت، ئەگینا دەتوانین هەر بە ژێر پێ خستنی یاسا و رێسا زۆرەملییەکانت، یانی تەنیا بە بەڕێوە نەبردنی دەستوراتت تۆ شێت بکەین و هەراست پێ هەلگرین و کارێک بکەین سەرت داخەیت و لەم ماڵە وەدەر کەویت. تۆ ئەوەندە غەڕابوویت کە تەنانەت دەتەوێت لە ژیانی ماڵە جیرانەکانیش دەستێوەردان بکەیت . دایم چاوت لە ماڵ و ژیانی ئەوانیشە و وێڕای سەیر کردنی ژن و مناڵیان هەر بۆلەیشت دێت و ناو و ناونیتکەیان لێدەنیت. تۆخۆت بە نوێنەری خودا دەزانیت، پێت وایە خودا ئەوەندە داماو و بێ دەسەڵاتە خۆی ناتوانێت لەم دونیادا قانونەکانی بسەپێنێ، بۆیە پەنای هێناوە بۆ تۆی بێ مێشک  کە ببیتە وکیلی و لە مافە خوراوەکانی دیفاع بکەیت و بیپارێزیت. تۆ بەم کارەت ئەو نەختە بڕواش کە ئێمە بوومان بە تەواوەتی بنبڕت کرد و، ئیتر نامانەوێت قەت بیر لە خودا و بوون و نەبوونیشی بکەینەوە. زوڵم و زۆر و سەرەڕۆییەکانی تۆ وایکردوە کە ئیتر چیتر فیکر و خەیاڵی کەسمان بوون و نەبوونی خودا نەبێت. ئێمە ژیانی ئەمڕۆمان فەوتاوە، ئیتر بۆ چیمانە بیر لە دوا رۆژی نادیار بکەینەوە. ئێمە ئامادەین بۆ ژیانێکی باشی ئەمڕۆ هەر هەموو داهاتوی ناروون و بێ گارانتی قوربانی بکەین. ئەگەر ئەمڕۆمان باش بێت زۆرتر دەتوانین بیری داهاتوی باشیش بکەینەوە و هەوڵ بدەین بۆ دەستەبەرکرنیشی. ئەمڕۆی باش داهاتوی باشتر دەخولقێنێت بۆ خۆمان و بەرەکانی داهاتوو.

من نازانم بۆ دەبێت منێک کە تەنیا یەکجار شانسی بوونم پێدەدرێت، ئەویش کورت و بەرتەسک، دەبێت بە فەرمان و خوکمی تۆ بژیم . سەیردەکەم دەبینم لە مێژووی ئاییندا هەموو پێغەمبەرەکان پیاون و کاریان بەرتەسک کردنەوە و تاڵتر کردنی ژیانی  ژنان بووە. من چۆن دەتوانم بڕوا بکەم کە ئەمانە حوکم و فەرمانی خودایێکە کە من و تۆی خولقاندوە. خودایێک کە هەردووکمانی وەک هەموو ئاژەڵەکانیتر یەکسان خولقاندوە بە تایبەتمەندی خۆمانەوە. ئەو ئێمەی خولقاندوە بۆ ئەوەی پێکەوە لە بەردەوامی بوون دەور و رۆلمان ببێت. من قەت بڕوام بە هیچ پێغەمبەرێک نەبووە و نابێت، یانی لەراستیدا هەر بیر و بڕوایێک ژیان و ئازادی ودەسەڵاتی من بەرتەسک بکاتەوە و لایەنی بەرانبەرم بەرزتر بنرخێنێت و هەڵاواردن دروست بکات بە باشی نازانم و بڕوام پی نییە، چون ئەوانە تەنیا و تەنیا بەرهەمی ڤیکر و خەیاڵێکی پیاوانەیە و بۆ دەسەڵاتی زۆرتر بە سەر من دا دروستکراوە. من خۆم لەکەس بە کەمتر نازانم ونامەوێت قەت کەسیش بە کەمترم بزانێت. من ئەو یاسا و رێسایە وا مافی من بە کەمتر لە تۆدادەنێت و من دەکاتە کۆیلەی تۆ و مەجبورم دەکات کە گوێ لە مستی تۆ بم بە هیچ نازانم و رێز و کەرامەتی خۆم زۆر بەرزتر لەو یاسا دەنرخێنم و ئامادە نیم رێزی بۆ دابنێم و بەڕێوەی ببەم. 

من لەوە سەرم سووڕ دەمێنێت کە ئێوەی پیاو شتێکتان لەئێمەخولقاندوە بە ناوی شەرەف و ناموس، شتێک کە هەر خۆتان رێزی لێناگرن و سنورەکانی دەبەزێنن و دەیشکێنن بەڵام سزاکەی دەسەپێنن بەسەر ئێمەدا. لە هیچکام لەو بە ناو گوناهانەی کە بە شەرەفی داتاشراوی دەستکردی پیاوانەوە گرێی خواردە نابینرێت کە تەنیا ژنێک بە بێ لایەنی بەرانبەر یانی" پیاو"هاتبێتە ئەنجامدان. یانی هەموو گوناهەکان لەم بارەوە بە بێ پیاو مانای نابێت و نایەتە ئەنجام. کە وابوو ئەگەر قەرارە ئەوەی کە ئێوەی پیاو نێوتان ناوە شەرەف و دەڵێن دەبێت بپارێزرێت و پاراستنەکەیتان بەراستی بۆ گرینگە، دەبێت ئەو پیاوانە سزابدەن و بکوژن و دەرمانخوارد بکرێن و لێدان بخۆن، کە ئەم یاسا و سنوربەندییەیان شکاندوە. ئەگەر سزای ئەو تاوانە وەرگەرێنینە سەر پیاوان و چەپەڵی و گوناە و ناشرینی ئەو کردەوە و حەرەکەتە لە ژنەوە بگوازرێتەوە بۆ لای پیاو، تۆ بڵێی لە سەدا چەند پیاوی کورد و بە ناو خاوەن شەرەف دەبێ بکوژرێن یان بسوتێندرێن؟

لەوانەیە تۆش یەکێک لەو باشەرەفانە بیت کە  دەتەوێت ناموس  وشەرەفی ماڵەوەت داپۆشراو بێت و کەس نەیبینێت، بەڵام خۆت لەدەرەوە هەوڵ ئەدەیت وەک دز پەلاماری ناموس و شەرەفی خەڵک بدەیت. ئەوە پیشەی هەموو ئەو چاوچنۆکانەیە کە بە هۆی بەدنییەتی و دڵ ناپاکییانەوە  لایان وایە هەموو کەسێک وەک ئەوان بیردەکاتەوە و هەمیشە بە چاوی هەوەس وشەهوەتەوە دەڕواننە جنسی بەرانبەر، بۆیە  دەترسن و نایانەوێت  کەس خوشک و ژن و دایکیان بینێت. دەزانم تۆش یەکێکیت لەو کۆمەڵە پیاوەی، کە بەداخەوە ژمارەشیان لە کۆمەڵگای ئێمە زۆرە، کە ئەگەر یاساکان بە باشی  دابنرایێتن دەبووا بۆ سزای ئەو هەموو زوڵم و ستەمانەی لەماڵەوە لە ماڵ و مناڵی دەکەن حوکمی هەتاییان بەسەریانا بسەپانایێت. یان لانیکەم لەبەر بێمێشکی و نەزانین قوتابخانەی تایبەتیان بۆ دابنایتن و تا گۆڕانی مێشکی رەقتان رێگای ژیانی نێو خەڵکتان پێ نەدراێێت.  تۆ بەم کارانەت دەبیتە هۆی لانیکەم تێکچونی باری نەفسی هەموو خێزانەکە و بەم شێوە کەسانی ناتەندروست تەحویلی کۆمەڵگا دەدەیت و لەم رێگاوە لە دروست کردنی کۆمەڵگایێکی ناسالم و ناتەندروستدا دەستت دەبێت و وەک یەکێک لە و گوناهبارانە و هۆکاری ئەو ناتەندروستییە دەبێت سزا بدرێیت. بۆیە دەڵێم ئەم بەردە زۆر قورسە وا تۆ لێت نەوییە.

 

لەوانەیە پاش خوێندنەوەی ئەم دێڕانە من بە دەستی مێردەکەم کوژرابێتم، یان لە زیندانی حکومەتێکدا بم کە لە کۆی یاساکانی پیاوسالاری، ئایین سەروەری و دژە ژنی پێکهاتوە و هەر کام لەو دێڕانە بەشێک لە رەفتاری ئەویش پیشان دەدات.

بەڵام دەیڵێم چونکە دەبێ بیڵێم! داخۆ ژیان بریتی نیە لە وتنی نەوتراوەکان؟

Bilderesultat for klage kunst

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت