هاوار تەیب
ئه‌ی کچی به‌فر
دڵت!
له‌گه‌ڵ دڵی ماڵه ئه‌نفالکراوه‌کاندایه
جه‌سته‌شت
له‌شه‌وی یه‌ڵدادایه
وه‌ك شه‌ماڵێک له‌وه‌رزی به‌فردا
خۆی ده‌کات به‌ماڵی په‌پووله‌دا
بۆ لارا
هاوار ته‌یـب
ماڵی سارد
وه‌ك با
وه‌ك به‌فر،
پێخه‌فی له‌باران و
ڕۆحی له‌ئۆپێرایه‌کی هادی.
تۆ
ئه‌ی کچی به‌فر
دڵت!
له‌گه‌ڵ دڵی ماڵه ئه‌نفالکراوه‌کاندایه
جه‌سته‌شت
له‌شه‌وی یه‌ڵدادایه
وه‌ك شه‌ماڵێک له‌وه‌رزی به‌فردا
خۆی ده‌کات به‌ماڵی په‌پووله‌دا و
په‌پووله
له‌گه‌ڵ گوڵه نه‌ژاکاوه‌کاندا
ئاشت ده‌کاته‌وه.