و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
له شه‌وی دێوانه‌و خه‌مناك
به هه‌موو لایێ
وه‌ك په‌رده‌یه‌كی زنجیربه‌ند
بسكه تاڤگه هه‌ڵواسراون
جێماوی ده‌شتی بێپایان
له‌به‌ر باران
دوو شیعر له (م. ئومێد)ـه‌وه
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(١)
خه‌م
نه چرای چاوی پیره‌گورگ
نه هه‌ناسه‌ی نامۆی گومڕاو ماندوو
جێماو له ده‌شتی خامۆش و بێپایانی
به‌ر بارانێك
چه‌ند سه‌عاته
به‌سه‌ر ئه‌م شه‌وه شێت و خه‌مناكه‌دا دێته خوارێ
دڵی شه‌ویش ده‌شت ئاسا په‌ژمورده‌یه
له شه‌وی دێوانه‌و خه‌مناك
به هه‌موو لایێ
وه‌ك په‌رده‌یه‌كی زنجیربه‌ند
بسكه تاڤگه هه‌ڵواسراون
جێماوی ده‌شتی بێپایان
له‌به‌ر باران ..
ئای... سه‌عاته‌هایه
ئه‌م هه‌وره ڕه‌شه دڵگیره
بێ هه‌ست و خوست ده‌پرووشێنێ
نه ده‌نگی سمی ئه‌سپی ڕێگرتوو و ته‌نیا
نه گڤه‌گڤی با ی سه‌رگه‌ردان
نه چرای چاوی پیره‌گورگ
(٢ )
ساتی یه‌كتربینین
ساتی دیدار نزیكه
دیسان ئه‌من شێت بوومه‌وه
دیسان دڵم، ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزن
گۆیا دیسان له زه‌وقێكی دیكه دام
ئاه
با
بسكی لووسم ده‌شێوێنێ
ئای... ئه‌وه‌تا تیخ كتوپڕ
ڕوومه‌تم ده‌ڕووشێنێ
نه‌كه‌ی ئابڕووم ببه‌ی ئه‌ی دڵ!
ساتی دیدار نزیكه.
* شیعری (خه‌م) له - برگزیده شعرهای م. اومید- (مهدی اخوان ثالث) و (ساتی یه‌كتربینین) له (راهیان شعر امروز) ی داریوش شاهین, كراون به كوردی.