ما 1197 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەروەت و عەداڵەت

عەداڵەتی کۆمەڵایەتی هەم پرسێکی ئەخلاقییە و هەم پرسێکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی. ئەخلاقییە چونکە مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی لە یەکەیەکدا بەناوی کۆمەڵگادا دەژی و بۆیە دەبێ ئاگای لە هاوچەشنەکانی خۆی بێت؛ پرسێکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتیشە چونکە عەداڵەت تەنیا لەسەر بنەمای ئەخلاق و کردەی ئەخلاقی راناوەستێ و دەبێ پلانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە پشت بێت.

کاتێک پرسەکە دەبێ بە پرسێکی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی، ئەوجا باسی سەروەت دەێتە پێشەوە. ئەوەیکە داخۆ لە کۆمەڵگادا ئەوەندە سەروەت هەیە بتوانین بەشێوەی عادڵانە دابەشبکرێتەوە؟

بۆ وەڵام دەبێ بڵێین کە لە کۆمەڵگا نوێیەکاندا هەمیشە ئاستێکی دیاریکراوی وەها لە سەروەت و سامان هەیە بتوانرێ ببێتە بنەمای داڕشتنی پلانی عادڵانە.

هەروەها دەبێ ئەوەمان لەبیر بێت عەداڵەت خۆی لە خۆیدا دەتوانێ دنەدەری بەرهەمهێنانی زیاتری سەروەت بێت، چونکە کاتێک ئاستی ژیان دەچێتە سەرەوە، توانای کڕینیش دەچێتە سەر و ئەمە خۆبەخۆ هانی بەرهەمێنانی زیاتری سەروەت و سامان دەدا.

کەواتە عەداڵەت خۆی سەرچاوەی بەرهەمهێنانی زیاترە و دەبێتە گەشەی زیاتری کۆمەڵگا لە بواری ئابووریدا.

سایتی قەڵەم

 ٢٦ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫عدالت اجتماعی‬‎

گەڕان بۆ بابەت