ما 4613 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تیرۆر و میهرەبانی

دوو رۆژ لەوە پێش لە نۆروێژ هەوڵێکی تر بۆ تیرۆر کرا کە بە خۆشییەوە دەستی بەسەرداگیرا. رەنگە لە دووای تیرۆری ساڵی ٢٠١٢ کە تێیدا بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمە گرینگترین هەوڵی تیرۆر لەم وڵاتە بێت.

ئەوەی سەبارەت بەم تیرۆریستانە جێی سەرنجە ئەوەیە کە کاتێک لە دراوسێکان و هەواڵەکانیان سەبارەت بە کەسایەتیان دەپرسن، زۆربەی کات ئەوان وەک خەڵکی ئارام و باش وەسف دەکرێن کە بەرامبەر بە ئەوان خاوەن رێزبوونە.

پرسیار ئەوەیە چلۆن تیرۆریستێک کە دەتوانێ لە یەک چرکەدا بە دەیان و سەدان کەس بکوژێ و لەناوببات، دەتوانێ خاوەن کەسایەتییەکی لەم چەشنە بێت؟

نۆروێژ وڵاتێکە تێیدا سیستمی پەروەردە و فێرکردن لە ئاستێکی باڵادایە و ئەمە دەتوانێ کەسایەتی منداڵ بۆ هەمیشە بخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. بەڵام هاوکات دەبێ ئاماژە بەوەیش بکەین چونکە تیرۆر پرۆژەیەکی لە بنەڕەتدا سیاسی و ئایدیۆلۆژییە و بە گوێرەی بیر و پلانی سیاسی و فکری بەڕێوەدەچێ، کەواتە مەرج نیە کەسی تیرۆریست کەسێکی لە بنەڕەتدا شێواو لە باری دەروونی و رەفتارەوە بێت. بگرە پلانی گەورەی سیاسی و خەونی بەدیهێنانی دەتوانێ ئارامییەکی پتر لە رێگای دڵنیاییەوە بە کەسەکە ببەخشێت.

کەواتە وەک چۆن سەلمێندراوە کە شکەنجەگەرەکان باشترین باوکەکانی ناو بنەماڵە بوون و خاوەن گەورەترین سۆز بەرامبەر بە کەس و کاری خۆیان بوونە، تیرۆریستیش لەمە بێ بەری نیە. بگرە عەتف و خۆشەویستی بۆ کەسی خۆ (جا چ لە ئاستی بنەماڵەدا و چ لە ئاستی لۆکاڵی و نەتەوەییدا) دەتوانێ تایبەتمەندییەکی بەرجەستەی ئەوان بێت.

سایتی قەڵەم

 ١٢ ئۆگۆستی ٢٠١٩

 

Bilderesultat for ‫ترور نقاشی‬‎

گەڕان بۆ بابەت