عەبدوڵا ناسری
ئيستا نابينی دو باڵدار به جووت
ئاسمان تەنهايه و زەوی رووت و قووت
تەنانه ت كۆتر بە هەموو زۆری
تاك تاك ئەبينی با ببیسی قومری
كوا سەدان پولي بالندەی كوچەر
باشور و باكور رێی ئەگرته بەر
راوچی تكايه ئیتر بەسيەتی
ئەتو چيت ئەوێ له عەرش و زەوی
له ناوت بردن مەل و پەلەوەر
نەماوه هيچ جور دەعباو گيانلەبەر
چل سال لەمەو پێش وا له هەر شوێنێ
هەتا ئەو جێگەی بیرم دەیهێنێ
له عەرزو ئاسمان ژير زەوی و بەحران
پر بوو له هەر جۆر گياندارانی جوان
سەيره به سەما ئەيخويند بو گوڵان
نە به دەنگيكی خۆش ئەیلاواند دڵان
چەچەهەی بولبول قاسپه قاسپی كەو
له هەر كاتێك دا به رۆژ و به شەو
شاباز و شاهين، واشه و دال و باز
سونه، مراوی، بەت و قولنگ و قاز
كەركەس وه ك سی مەل له لوتكەی شاخان
هەڵۆی بەرزەفڕ له ئەوجی ئاسمان
كەنەسمه و قالاو قشقەره و پەپوو
حەو رەنگيله زور، شانەبەسەر بوو
ريشولی به پۆل به دارانەوه
تەير و پەرەستو به ئاسمانەوه
كوتر به زوری بنجيله و قومری
به هەزاران پۆل بو خۆي هەڵئەفڕی
حاجی لەق لەق و هودهود و دورنا
لەدەريابڕه تا مەلی سەقا
شەمشەمەكويره، شوان خەڵەتينه
له زرەكەو و كلك هەڵتەكينه
خه رامی ئاسك و رەو كەڵەكێوی
شاخ و دەشت پر له كەروێشك و رێوی
ورچ و بەراز و چەقەڵ و پەڵەنگ
چاڵەكه و گورگ و دەڵەك و خەدەنگ
پشيله هەردی پر بو له هەردان
سمۆره له نيو دارو درەختان
له نيو چەماندا هەر جوره ماسی
قرژانگ و سه گاو ناكري باسی
تەنانەت ژير عەرز له گياندار پر بوو
له مار و مێرو له رزق و ژوژوو
هەم كەشكەسەره و قوريانەزەرد بوو
دو پشك و مڵه شوينيان ژير بەرد بوو
پەپوولەی رەنگين بوو له هەزار جۆر
زەردو سوور و شين يان سپي يان بۆر
سوروشت پر بو له هەرجور گياندار
بڕي نەناسياو ئەويش بو زانيار
ئيستا نابيني دو بالدار به جووت
ئاسمان تەنهايه و زەوي رووت و قووت
تەنانەت كۆتر بە هەموو زۆري
تاك تاك ئەبينی با ببیسي قومری
كوا سەدان پولي بالندەي كوچەر
باشور و باكور ريي ئەگرته بەر
پەلەنگ چي بگرێت، خو كەڵ نەماوه
تەنانەت ئاسكيش هەموو كوژراوه
ورچ و رێوي و گورگ، بێ پەنا و داماو
له ترسي مروف له بن بەرد شاراو
بالندەي راوچی خو هەر نابينی
بي نه چير و راو تاريكه ژينی
گياندارانی هەرد هەمو كوژراون
ئەگه ريش ببن له گرا نەماون
سروشت بێ گياندار ناشيرينه زور
وەكو باخێكی بێ ئاو و بێ خۆر
ئيتر واز بێنه راوچي بي ويژدان
دەس هەڵگره تۆ له زەوی و ئاسمان
ئه لبەت بزانين هەموو ئینسانێک
هی راوچی نيه هه موو تاوانێک
ئەوانەی سروشت له ناو ئەبەرن
له ژينگەی گياندار وه ك داگيركەرن
يان ئەو كه سانه ي گوي نادەن بەژين
ژيني گيانداران وان له سەر زەوين
به تێكرا هەمو تاوانمان هەيه
ئيتر بەسيەتی ماوەمان كەیه
ده ست هەلگرن له نابودی ژينگه
با بيپاريزین، كاتمان دره نگه
وەرن پيكەوه ريگەييك بگرين
تا ژينگه و سروشت جوان بپاريزين
هه مو بەتيكرا دەست بدەين بەدەست
تا كو پيكەوه بگەين بەمەبەست
پيشكەش به پاريزگارانی ژينگه و سروشت 28 ی خەرمانانی
1392 مەريوان عەبدوڵا ناسری