و. نەژاد عەزیز سورمێ
خۆر ئاوا ده‌بێ
من گۆرانی بۆ ئه‌و ده‌چڕم
خۆر ئاوا ده‌بێ
گۆرانی به‌سه‌ردا ده‌ڵێم
كه شه‌و دادێ
خه‌م دێ
گۆرانییه‌كان پڕ ده‌كا.
له شاعیری ئه‌مریكایی (لانگستۆن هیوز)ه‌وه
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(١)
ناوازه‌یه شه‌و
ناوازه‌یه شه‌و
سیمای گه‌له‌كه‌مه.
*
ئه‌ستێره‌كان ناوازه‌ن
چاوی گه‌له‌كه‌من.
*
ناوازه‌یه خۆر
ناوازه‌یه
ڕۆحی
گه‌له‌كه‌م.
(٢)
خۆر ئاوابوون
خۆر ئاوا ده‌بێ
من گۆرانی بۆ ئه‌و ده‌چڕم
خۆر ئاوا ده‌بێ
گۆرانی به‌سه‌ردا ده‌ڵێم
كه شه‌و دادێ
خه‌م دێ
گۆرانییه‌كان پڕ ده‌كا.
(٣)
وێنه‌ی گه‌نجێكی پێست تاریك
كه به ستایلی گۆگان كێشراوه
ته‌پڵی دارستانان به توندی
له خوێنمدا ده‌كوترێ
(مانگ) ی دارستانان
- مانگی گه‌رمی كێوی -
له ڕۆحمدا ده‌دره‌وشێنه‌وه
من
له‌م شارستانیه‌ته
دڵڕه‌قه
سارده
به‌هێزه
ده‌ترسم.
* لانگستۆن هیوز ( 1901 – 1967 ): شاعیر و ڕۆمان و شانۆنووسی ئه‌مریكایی
له ویلایه‌تی میزۆری له دایك بووه .
هیوز له به‌رهه‌مه‌كانیدا بایه‌خی زۆری به چینی خواره‌وه‌ی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا داوه ،
كه خۆیشی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقاییه .
* بڕوانه :
http://www.almothaqaf.com/b/c3/902260