ما 5755 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لەخۆنامۆبوون و سیاسەت

یەکێک لەو چەمکانەی لە پێناسەکردنی مرۆڤی سەردەمی مودێڕن یاخود بە زمانی مارکس سیستمی کاپیتالیستی بەکاردەبرێ، لەخۆنامۆبوونە. مەبەستی مارکس لە 'لەخۆنامۆبوون' رەوتێکە تێیدا مرۆڤ لەبەرهەمی کاری خۆی بێگانەدەبێ، بەڵام لە مانایەکی گشتی تردا دەتوانین ئەم چەمکە لە بوارەکانی تریشدا بەکار ببەین.

بۆ وێنە لەخۆنامۆبوون دەتوانێ بریتی بێت لە رەوتێک تێیدا مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی هەست بە گاریگەریی خۆی لەسەر رەوتە سیاسییەکان ناکا. کاتێک سیاسەت لە قەوارەی دەوڵەت بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو و کۆمەڵگا دەدا، بەڵام لەم بڕیاردانەدا مرۆڤ هەست بە هیچ چەشنە بەشدارییەک لە رەوتەکەدا ناکا.

واتە قڵشی نێوان ژیانی تاکەکەس و ژیانی کۆمەڵایەتی، دەرکەوتەیەکی گرینگی لەخۆنامۆبوونە. کاتێک تاک لەسەر بڕیارە سیاسی ـ کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری نیە و بەڵام بڕیارە سیاسی ـ کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ژیانی تاک کاریگەرییان هەیە، گەورەترین ئاستی لەخۆنامۆبوون سەرهەڵدەدا.

ئەرەستو مرۆڤی وەک بوونەوەرێکی سیاسی پێناسەکرد. مرۆڤ کە بواری سیاسییەکەی لێ ئەستێندرایەوە، لەم پێناسەیەی ئەرەستو دەکەوێ. مرۆڤ ناکرێ بوونەوەرێکی سیاسی نەبێ.

لەخۆنامۆبوون سڕینەوەی سیاسی بوونی مرۆڤە. بۆ ئەوەی لەخۆمان نامۆ نەبین دەبێ لە بواری سیاسیدا چالاک بین. هەرچەند جاری وایە ئەم سیاسی بوونە باجێکی زۆریشی دەوێ.

سایتی قەڵەم

٩ سێپتەمبەری ٢٠١٩

Bilderesultat for fremmedgjøring

گەڕان بۆ بابەت