ما 5026 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

ژنەکە چوو بۆ مەزرا. پیاوەکەیش لە ماڵەوە مایەوە. سەتڵێکی هەڵگرت بچێ مانگاکە بدۆشێ. لە کاتی دۆشینی دا مانگاکە لەقەیەکی لێدا. ئەوسا چوو بۆ لای بەرازەکان، سەری درا بە لێواری سەرەوەی درگاکەدا. دانی بە مریشکەکان دا، بەڵام رستنەکەی لەبیرچووەوە.

 

جوتیارێک و هاوسەرەکەی

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

جوتیارێک بە هاوسەرەکەی گوت "زۆر تەمبەڵی. سڕی و بە ئارامی کاردەکەی. کاتێکی زۆر بەفیڕۆدەدەی."

هاوسەرەکەی بەم قسانە زۆر قەڵس بوو. بۆیە بە مێردەکەی گوت: "لەهەڵەدای. ئەمڕۆ تۆ لەماڵەوە بمێنەوە، من دەچم بۆ مەزرا. من لەوێ لەجیاتی تۆ کاردەکەم. جا دەتەوێ لێرە لە ماڵەوە لەجیاتی من کاربکەی؟" جوتیارەکە بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی دایەوە: "هەر زۆر! تا دەگەڕێیتەوە کارەکانی تۆ ئەنجام دەدەم."

ژنەکەی گوتی "مانگاکە دەدۆشی. خواردن بە بەرازەکان دەدەی. قاپ و قاچاخەکان دەشۆری. ئاگات لە مریشکەکان دەبێ و خەریکی رستنیش دەبی."

ژنەکە چوو بۆ مەزرا. پیاوەکەیش لە ماڵەوە مایەوە. سەتڵێکی هەڵگرت بچێ مانگاکە بدۆشێ. لە کاتی دۆشینی دا مانگاکە لەقەیەکی لێدا. ئەوسا چوو بۆ لای بەرازەکان، سەری درا بە لێواری سەرەوەی درگاکەدا. دانی بە مریشکەکان دا، بەڵام رستنەکەی لەبیرچووەوە.

کاتێک ژنەکەی ئێوارە لە مەزرا گەرایەوە. پیاوەکەی لە شەرمانا سەری داخست. ئیتر لەوە بەدووا ژنەکەی بە تەمبەڵی تاوانبار نەکرد.

بە بەختەوەری هەتا لە ژیاندا مان، پێکەوە ژیان.

 

گەڕان بۆ بابەت