ما 3552 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بەزمی زانیاری و کردە

هەندێ لە فیلسووفان ئەم چاخەیان ناوناوە 'چاخی زانیاری'. واتە مرۆڤ لە سەردەمێکدا دەژی بە هۆی گەشەی دونیای دیجیتاڵی، زانیاری لە هەموو بوارەکاندا بۆ زۆرینە لەبەردەستدایە. موبایل، ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاوێنەی باڵانمای ئەم دۆخە نوێیەن.

بەڵام هەر دیاردەیەک لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک خاڵی نەرێنیش دەهێنێ. وا پێدەچێ ئێمە هاوکات لەسەردەمێکدا دەژین مرۆڤەکان زیاتر خەریکی زانیارین تا کردە. دەڵێی لەسەردەمێکدا دەژین مرۆڤەکان هەتا دێت زیاتر فێردەبن، بەڵام هاوکات بەهۆی دانیشتنی زۆر لەپشت ئامرازە دیجیتاڵییەکاندا کردە لاوازبووە.

لێرەوە ناهاوسەنگییەک لە نێوان بیر و کردەدا دروست دەبێ. گۆڕانی بەکردە لە ئاستی وشیاریی مرۆڤەکاندا نیە و بۆیە دەکرێ رەش بینی و ناهومێدی زیادبکا. بێهۆ نیە ئەمڕۆکە مرۆڤەکان زیاتر لەهەر سەردەمێکی تر خاوەن گلەیی و گازەندەن. کاتێک زۆرمان زانی و کەممان بینی، جۆرێک لە هیومانیزم سەرهەڵدەدا.

بۆیە دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ پێکهێنانی هاوسەنگی لەنێوان زانیاری و کردەدا پێویستە. بۆ دەربازبوون لەم خەمۆکییە واچاکە جاروبارە رووبکەینە یەکتر.

سایتی قەڵەم

10.10.2019

Bilderesultat for informasjon

گەڕان بۆ بابەت