ما 4375 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شڵەقانی گۆمی مەند

بەگشتی دوو خاڵی دەستپێک بۆ خوێندنەوەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان لەئارادان: دەستپێکی گشتی و دەستپێکی (ورد) تاکەکەسی. بەگوێرەی هەڵبژاردنی هەر کام لەمانە دەگەیەنە دوو ئاکام و دوو خوێندنەوەی جیاواز و هەر هەموو ئەو دیمەنەی لەبەر چاوماندایە گۆڕانی گەورەی بەسەردادێت.

لە دەستپێکی گشتی، خوێندنەوە لە کۆوەیە بۆ ورد و لێرەدا سیستم دەبێ بە بنەما. کاتێک سیستم بنەمایە ئیتر ورد یاخود تاک دەبێ بە بەرهەمێکی و لەدووامانادا ملکەجی یاساکانیەتی.

لە دەسپێکی ورددا تاکەکەس دەبێ بە بنەما و بۆ وێنە ئەم روانگەیە دەڵێ پێش ئەوەی کۆمەڵگا هەبووبێ، تاک هەبووە و کۆمەڵگا بەرهەمی سازانی تاکەکان پێکەوەن.

یەکێک لە جیاوازییە گرینگەکانی ئەم دوو روانگەیە ئەوەیە کە لە روانگەی دووهەمدا تاک خۆبەخۆ دەبێتە خاوەن ئازادییەکی پتر. ئەمە ئەو روانگەیەیە بە لیبرالیزم ناوی دەرکردووە. کۆمەڵگا رۆژئاواییەکان بە زاڵبوونی ئەم بیرە لەناویاندا بەناوبانگن.

رەنگە بتوانین بڵێین سەرەڕای هەموو ئەو رەخنانەی لەسەر لیبرالیزم هەیە، بەڵام یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەی زیاتری ئەم وڵاتانە گرینگیدان بە تاکە. تاک لێرەوە دەتوانێ بە بێ ترسێکی ئەوتۆ جورئەتی بیرکردنەوە و دەربڕین و کردەی هەبێ. تاک لێرەوە دەتوانێ گومان دروست بکا و زیاتر لەمە گومانەکانیشی تیۆریزەبکا و بڵاویان بکاتەوە.

جووڵانی گۆمی مەندی نەریت، بە کردەی بوێرانەی تاکیشەوە بەستراوەتەوە.

سایتی قەڵەم

 ٩ نۆڤەمبری ٢٠١٩

Bilderesultat for ‫لیبرالیسم‬‎

گەڕان بۆ بابەت