ما 4978 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شەقام و سیاسەت

لە هەموو دیمۆکراسییەکانی دونیادا تەنیا ئازادی رادەربڕین، ئازادی چاپەمەنی، مافی هەڵبژاردن و ئازادی رێکخراو کاناڵ یاخود دەربڕی کارتێکەری هاووڵاتی لە سەر سیاسەت نین، بەڵکو شەقامیش دەوری سەرەکی دەگێڕێ. بە بێ شەقام و مافی دەربڕینی ڕا و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا، دیمۆکراسی لە کورتی دەدا.

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی سیاسەت لە گۆڕەپانی ئێران، کزبوون یاخود نەبوونی دەنگی شەقامە. کاتێک ئەم بەشە وندەبێ، نە تەنیا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دیکتاتۆری، بەڵکو تەنانەت ئەو سیاسەتەیش دەسەڵاتی باو رەچاوی دەکا بگرە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی خۆیشیدا دەتوانێ بەتووش کێشەوە بێت. زۆر سادە لەبەر ئەوەی ناتوانێ لە رێگای ژنەفتنی رای بەرامبەرەوە دۆخی راستەقینەی خۆی هەڵسەنگێنێ. رای بەرامبەر هەمیشە دەبێت هۆی راستکردنەوەی یاخود دابەزاندنی ئاستی هەڵەکان.

کاتێک شەقام ناتوانێ بەشێوەی یاسایی دەنگی خۆی دەربڕێ، سەرئەنجام بە شێوەی نایاسایی دەریدەبڕێ. بۆیە لەهەموو وڵاتانی دیمۆکراسیدا رێگایەک یاخود یاسایەک بۆ مافی دەربڕینی را لە رێگای شەقامەوە دیاریکراوە و بەکردەوەیش بەڕێوە دەبرێ. لەوەها وڵاتگەلێکدا پۆلیس زامنی ئاسایشی خۆپیشاندەرانە، نەک دژیان.

خەڵکی گەر دەیانەوێ لە چارەنووسی خۆیاندا لە وڵات بەشدار بن، دەبێ ئەم مافەی خۆیان بەسەر دەسەڵاتدا بسەپێنن. لە غەیبەتی وەها مافێک، زیاتر لە هەمیشە ماف دەخورێ و رەنج بە زایە دەچێ.

با بوونی شەقام لە سیاسەتدا بەرجەستە بکەین.

سایتی قەڵەم

18.09.2019

Bilderesultat for demonstration kunst

گەڕان بۆ بابەت