لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
بێدەنگی بارانی وشەکانە
بێدەنگی لانکەی خواستەکانە
بێدەنگی هڵچوونێکە
لە قووڵایی نەگوتراوەکان...
بێدەنگی دەستپێکێکە
پڕ لە کارەسات و بەزەیی هێنەر
موگناتیسی غەزەڵ
سەکینە ئەسەدزادە
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
پێیان وتم
بێدەنگ مەبە
بێدەنگی مردنی هەستە
من دەلێم
بێدەنگی بارانی وشەکانە
بێدەنگی لانکەی خواستەکانە
بێدەنگی هڵچوونێکە
لە قووڵایی نەگوتراوەکان...
بێدەنگی دەستپێکێکە
پڕ لە کارەسات و بەزەیی هێنەر
بێدەنگی مەنزوومەیەکە
بگۆڕ و بێ کۆتایی
بێدەنگی تێپەڕینێکە
لە قەتاری ترسی پرسیار
بێدەنگی راوێژێکە
خۆسەپێن و حەزین
بێدەنگی خاوەن سێبەرە
وەک تەنیایی درێژ
بێدەنگی سریمەیەکە
لە قووڵایی خەیاڵ
بێدەنگی بیستنە
لە هێرشی گۆرانییەکان
بێدەنگی نیشانەیەکە
لە مەستیی دەروون
بێدەنگی موگناتیسی غەزەڵە.