ما 10839 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاپۆرا واوەتر لە خۆی

ئاپۆرای خەڵک بریتییە لە کۆی دوو فاکتەری سیاسەت و شەقام. واتە کە شەقام و سیاسەت پێکەوە کۆدەکەینەوە دەگەینە ئاپۆرای خەڵکی. ئەمە ئاکامێکە کە لە دوو فاکتەری زەینی و فیزیکی پێک دێت: سیاسەت وەک دیاردەیەکی زەینی و شەقامیش وەک دیاردەیەکی فیزیکی.

کەواتە خەڵک بریتیە لە کۆی ئەم دوو چەمکە؛ هەم بوونێکی زەینییە و هەم بوونێکی فیزیکی. لێرەوەیە کە وەک هێزێکی گەورە خۆی دەردەخا. کاتێک دوو فاکتەری دژبەیەک لە بوونێکدا کۆدەبنەوە، دەبنە هێزێکی سەرسووڕهێنەر.

بۆیە ئاپۆرای خەڵکی تەنیا ئاپۆرا نیە، بەڵکو واوەترە لەمە. کاتێک خۆی دەردەخا لەگەڵ خۆی هەڵگری دوو هێزی دەروونی و فیزیکیە. هێزێکی فرەچەشنیش زیاترە لە هێزێکی یەک جۆر.

ئاپۆرا، خاڵی گرێدانی بیرە بە شوێنەوە. خاڵێکە بیر لە قاڵبی شەقامدا هەست بە بوونی جەستەیی خۆی دەکا. بیر کە دەبێ بە جەستە ئیتر خەوی ئەوەی وا باوەڕیشی پێ نیە دەزڕێنێ. ئیتر هەموو شتێ دەجووڵێ. ئەو جووڵەیەی وا لای هیگل بەستێنی گۆڕانکارییەکانی رۆحە لە هەموو دەرکەوتە جۆراوجۆرەکانی خۆیدا.

سایتی قەڵەم

 24.11.2019

 Bilderesultat for demonstrasjon art

گەڕان بۆ بابەت