لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

حەزدەکەم لە بەیانییەوە:

نەک کانیاو، بەڵکو چەم بیت هەرچەند باریک!

دەریای وجوودم مەستانە لەئامێزت دەگرێ!

ئەوکات دەزانی!

"قووڵایی" چەند پڕمانایە!

"ئارامی" چەندە جوانە!

 

ئۆقیانوس

 

دکتر آرمان داوری

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

من لە میهرەبانیم پەشیمان مەکەوە!

داخۆ دەزانی!؟

هەموو رۆژێک!
گەلێک خۆشم دەوێیت بۆ ئامادەدەکەم، بەڵام باسیان ناکەم!

داخۆ دەزانی!؟

هەموو رۆژێ، لە پشت سەرمەوە:

گەلێک گووڵ دەشارمەوە!

بەڵام بەسەر سەرتدا نایرێژم و!

دووبارە لەژێر پاڵتۆکەمدا بۆ ماڵەوەیان دەبەمەوە!

داخۆ دەزانی!؟

هەموو دووانیوەڕۆیەک:

بەدڵ بەرەوڕووت دێم، بەڵام:

رێگاکەم خوار دەکەمەوە و بەرەو پەنجەرە دەڕۆم!

لە پیسیی هەوا وڕدەبمەوە و!

هەوای باوەشت لە خۆمدا قوتدەدەم و وا پیشان دەدەم حالم باشە!

راستی:

ئیتر میهرەبان نابم!

مەگەر تۆ:

کەمێک زۆرتر لە من و هەڵبەت کەمێک زووتر لە من میهرەبان بی!

حەزدەکەم لە بەیانییەوە:

نەک کانیاو، بەڵکو چەم بیت هەرچەند باریک!

دەریای وجوودم مەستانە لەئامێزت دەگرێ!

ئەوکات دەزانی!

"قووڵایی" چەند پڕمانایە!

"ئارامی" چەندە جوانە!

ئۆقیانوسی ئەشق، شوێنێکی پڕ لە شانازییە بۆ ونبوون!

دەزانی!

ئەشق داڵانێکە نوورانی بەرەو بێسنوورە سەیرەکانی مەستی هێنەر!