ما 7466 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

مێردمنداڵێکی بەستەزمانم بینی بە ناو زبڵەکاندا دەگەڕا

پیرێکیش کە ئەستێرەی بەختی نفرین دەکرد

زارۆکێکی ناهومێدیش کە بۆ داهاتووی دەگریا

لەولاترەوە شەمشەمە کوێرەیەکیش...

 

بەسەر باڵی خەیاڵەوە شەوێک سەفەرم دەکرد

 

دکتر نادر نوری

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

بەسەر باڵی خەیاڵەوە شەوێک سەفەرم دەکرد

لە بەرزاییەکان تێدەپەڕیم و لە نزمییەکان خۆم لادەدا

بۆ هەر شوێنێک دەچووم و هەر شتێکم دەدیت

دووکەڵی دی ئۆکسیدی ئاخ فەزای داگرتبوو

زەمین ماندوو زەمەن سەهۆلێ کردبوو

کێوەکان مەسمووم دەشتەکان مەحرووم سەددەکان شکابوون

لە هەموو شوێنێکەوە بۆنی دڵێکی سووتاو دەهات

سەیرم دەکرد و تێدەپەڕیم

مێردمنداڵێکی بەستەزمانم بینی بە ناو زبڵەکاندا دەگەڕا

پیرێکیش کە ئەستێرەی بەختی نفرین دەکرد

زارۆکێکی ناهومێدیش کە بۆ داهاتووی دەگریا

لەولاترەوە شەمشەمە کوێرەیەکیش...

کە بە چڵکی رەنگینی فێڵ چاوەکانی بۆ فریودانی سبەی دەڕازاندەوە

پەرەکانی فڕینم بە هۆی بێدارییەوە رژان

دیتم هەموو شتێک لە ئەمن و ئەماندایە! نە هەواڵیک لە دزی بوو و نە لە فیزیی شاراوە خەبەرێک!

خەیاڵم ئارامی گرت کە هەرچی خەڵکی دەیڵێن درۆیە

دۆخ لەسەر مەیلمانە و کێشە کامەیە؟

لە چیرۆکی بەفر و کەو هەموومان ئاگادارین

بەڵام باوەڕمان کوا لە حەقیقەت بێزارین

گەڕان بۆ بابەت