ما 6562 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەسوڵ سەفەریانی

لە وڵاتانی خودا پەرەستدا هەمیشە ئامادەگی و زەمینە هەیە بۆ دروستکردنی تەقدیس. بۆیە هەر ئینسانێکی عادی دەتوانێت لەپڕ لە هەل و مەرجێکدا ببێتە یەکێک لەو خودانە و بەرز بێتەوە بۆ شوێنی خوداکان... لە هەموو لایەکەوە خەڵکی خۆشباوەڕ و سادەدڵ رووی تێدەکەن و لەسەر قەبرەکەی تەبەڕک وەردەگرن و دۆعا دەکەن بۆ هاتنەدی ئاواتەکانایان و بەخشینی گوناهەکانیان.

 

تاک خودایی یان فرە خودایی

رەسول سەفەریانی

مرۆڤ  وەک تاکە بوونەوەری رووی گۆی زەوییە کە خاوەن توانایێکی تایبەتیە بە ناوی عەقڵ و هزر. ئەم توانا تایبەتە وایکردوە کە مرۆڤ بیر بکاتەوە و هەوڵبدات هۆکارەکانی بوون و ژیان بدۆزیتەوە. ئەم هەوڵانە زانست و فەلسەفەی دروستکردووە. فەلسەفە بە هونەری دۆزینەوەی جوابەکان لە رێگەی نەتیجەکان و بوونەکانەوە بۆ گەیشتن و چوونە سەر هۆکان و پێکهێنەرەکان ناسراوە. واتە لە رێگەی "دال و مەدلول"ەوە دەچن بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکانیان سەبارەت بە بوون و وجود. ئەم بەشە بەتەواوەتی پرۆسەیەکی زەینییە، بەڵام زانست تاقیکردنەوە و شیکاریی ماددییە بۆ گەڕان بە شوێن هۆکان و وەڵامەکان .

رەوتی فەلسەفی پێش ئەوەی ببێتە بابەتی فەلسەفی، تەنیا هەستێکی ترس ئاسا بوو لە دەرونی مرۆڤ دا کە لە تەنیایی و مەترسییە گەورەکاندا حەزی دەکرد دانەر و کەسێکی بە هێز ببێت، فەلسەفە وەک پەنایەک تەنیاییەکەی خۆی پێ بڕەوێنێتەوە. ئەم هەستە  مرۆڤی وا لێکرد بیر بکاتەوە لە دانەر یان دانەرانی دونیا و دیاردە سروشتییەکان و، ئیمانیان پێ بێنیت و لە کاتی ترسەکان و نیازەکانیدا پەنای بۆ ببات. ئەم دانەرانە ناوی خودایان لێنرا. سەرەتا مرۆڤ بۆ هەموو دیاردەیێک خودایێکی دانابوو، وەک خودای شەڕ، باران، ئاشتی و... .

بۆ هەر کام لەم خودانە هێمایێک دانرا و مرۆڤەکان لەکاتی پێویست و تەنگانەدا روویان تێدەکرد و داوای یارمەتیان لێدەکرد. وردە وردە وای لێهات مرۆڤەکان بەرە بەرە ئیمانیان وەها بۆ ئەم هێمانە پتەو بوو کە لایان وابوو ئەم هیمانە خودی خوداکان دایانناوە یان هەر خودی خوداکانن، بۆیە پەرەستش و عیبادەت ببووە بەشێک لە کاری رۆژانەیان و کەسیش نەیدەوێرا گومان لەم خودانە بکات. ئەم چەند خوداییە تا کاتی سەرهەڵدانی کەسانێکی بوێر کە ویڕای زیرەک بوونیان لە باری فیکرییەوە، کە بڕوایان بە ئەو هێمانە وەک خودا نەبوو و لایان وابوو خودا دەبێت تەنیا یەک بێت و ئەویش دانەری هەموو دونیایە و تاکە، هاوکات زۆریش بوێر بوون و وێرایان بڕواکانی خویان دەربڕن. ئەمانە ناوی خۆیان نا پێغەمبەر و خۆیان بە نوێنەر و هەناردەی ئەو خودا لە قەڵەم  دا کە خۆیان باسیان دەکرد. ئەمانە داوایان لە خەڵک دەکرد کە دەس لە چەند خودایی هەڵبگرن و روو لە تاکخودایی بکەن.

بە روواڵەت ئەم کارە سەریگرت و لە بەشێکی زۆر لە گۆی زەویدا و لە نێو زۆربە کۆمەڵگاکاندا، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئورووپادا ئەم ئایینە جێگربوو، بەڵام جیا لەوەی ئەو خودای تاک و تەنیا کە پێغەمبەرەکانی یەک لەدوای یەک تا موحەممەد بە هەمان خودا ناوزەدی دەکەن و دەڵێن هیچ شەریک و هاوتایێکی نییە و دانەر و رێکخەر و دروستکەری هەموو هەستیی و بوونە، بەڵام کە لە ئاینی پێغەمبەرەکان ورد دەبیتەوە مواسفات و چۆنیەتیەکانی خوداکانی هەر کامەیان جۆرێکە کە زۆر لەوەی پیشتری ناچێت. خودای تاک و تەنیا بۆ هەرکامەیان جۆرێک دەستور و فەرمانی دەرکردوە  کە لەلای ئەوانی تر وەک فەرمانی هەمان خودا نایەتەوە. بۆ هەر کامیان جۆرێک لە فەرمانی عینادت و پەرەستنی داناوە. لای یەکێک بڕێ کردە بە خراپ و حەرام و ناشایست  دانراوە کە لە لای ئەویتر بە رەوا وباش و موباح. ئەمەش وا دەنوێنێت لە راستیدا هەر پێغەمبەرێک خودای خۆی بە گوێرەی سرشت و ئەخلاق و مواسفاتی خۆی داتاشیوە. عیسا ئینسانێکی نەرم و نیان و لێبوردە بووە و زۆر لە دونیای سکس و جنسیدا چێژوەرگر نەبووە، خوداکەی ئەویش نەرم و نیانە و لێبوردەیە و دەڵێت ئەگەر کەسێک شەپڵاخەیێکی لە لای راستی رومەتت دا، تۆ لای چەپیشت بەرە پێش بۆ شەپڵاخەیێکی تر. خوداکەی مەسیح زور باسی سکس و ژنی نەکردوە. بەڵام خوداکەی موحەممەد هەم تووڕەیە و هەمیش تۆڵە سینە و زۆریش بیری لە ژن و سکس و پێوەندیەکانی ژن و پیاو دەکاتەوە. خودای مەحەممەد ئەوەندە پیاوانە بیر دەکاتەوە کە ژنی بە نیوە پیاویک داناوە و ئەرکی ژن بوەتە رازیکردنی باری سکسی پیاوان. خودای موحەمەد دەڵێت ئەگەر پیاو لەسەر سواری وشتریش هەوەسی سکسی بوو ژن بۆی نییە رەتی بکاتەوە.

جیا لە تەواوی ئەو جیاوازیانەی کە  لە نێوان تاک خوداکانی پێغەمبەراندا هەیە، لە دونیای واقیعیشدا پێغەمبەران نەیانتوانیوە  عادەتی چەند خودایی لە نێوان ئینسانەکانی کۆمەڵگا خوداپەرەستەکاندا بسڕنەوە  بەڵکو تەنیا شێوە و هێماکان گۆڕاون.  لەسەردەمی فرەخودایشدا هەمیشە یەکێک لە خوداکان گەورەتر و بەهێزتر بوون و وردەخوداکان رۆل و دەوری لاوەکیان دەگێڕا. بە وردبوونەوەیێکی ورد بۆ کۆمەڵگا تاکخوداپەرەستەکان تێدەگەین کە هەر ئێستاش لە پەنای خودای گەورەدا دەیان موقەدەس و جێی پەرەستن و پەرەستگا هەیە کە رۆژانە بەردەوام لە لایەن خەڵکی خوداپەرەستەوە زیارەتیان دەکرێت و رێزیان لێدەگرن و داوای هاتنەدی ئارەزوەکان و داخوازیەکانی خۆیانیان لێدەکەن. بە چاوپۆشی لە ماڵی کەعبە کە موسڵمانان بەردەوام دەچنە زیارەتی و وەک نوێنەر و هاوشانی خودای یەگانە دەپەرسترێت و عبادەت دەکرێت، لە تەواوی وڵاتانی موسڵمان نشیندا بە هەزاران مەرقەد و زیارەتگا و ئمام و ئیمامزادە هەن کە بوونەتە پەرەستگای خەڵکی عەوام. نمونەی گەورەیان لای شێعەکانە کە لە کەربەلا ئیمام حوسەین و لە مەشهەد ئیمام رەزا دەتوانین ناو ببەین. جگە لەم دوانە کە وەک گەورە ئیمامن بە سەدان شوێنی زیارەت و پەرەستینی تر هەن کە لەوانە "چاڵ'' ی جەمکەرانە کە بە ناوی ئیمام مەهدی ناوزەدکراوە و خەڵکی عەوام زۆر ئیمانیان پێیەتی و بەردەوام دەچنە زیارەتی. ئەو جۆرە مەرقەد و شەخس و پەرەستگانە لە بەشە سوننی نشینەکانیش زۆرن. جیا لە مەرقەدە کان و گۆڕە موقەدەس کراوەکان بە سەدان شێخ و سەید هەر ئێستاش لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی جێگەی باوەڕ و ئیمانی خەڵکن کە هەر کامێکیان وردەخودایێک بە حیساب دێن. هەر وەها لە لای مەسیحییەکانیش زۆر کەنیسە و شوێنی پیرۆز هەیە کە وەک پەرەستگا بەکار دێن. ئەوانیش ئیمانیان بە پاپ و کەشیشەکانیان هەیە و خەلکی عەوام بە هەمان شێوەی موقەدەس سەیری ئەو کەسانە دەکەن.

لە وڵاتانی خودا پەرەستدا هەمیشە ئامادەگی و زەمینە هەیە بۆ دروستکردنی تەقدیس. بۆیە هەر ئینسانیێکی عادی دەتوانێت لەپڕ لە هەل و مەرجێکدا ببێتە یەکێک لەو خودانە و بەرز بێتەوە بۆ شوێنی خوداکان. نمونەی نوێی ئەم کەسانەی سەردەم، خومەینییە کە ئێستا بووتە یەکێک لە ئیمامانی شێعە و لە هەموو لایەکەوە شێعەی عەوام و خۆشباوەڕ و سادە دڵ رووی تێدەکەن و لەسەر قەبرەکەی تەبەڕک وەردەگرن و دۆعا دەکەن بۆ هاتنەدی ئاواتەکانایان و بەخشینی گوناهەکانیان. دووایین کەسێک کە لەپڕ بوو بە موقەدەس و وەهای لێهات کە تەنانەت تابووتەکەی موقەدەسکرا و بووە هۆی ئەوەی کە بە سەدان هەزار خەڵکی عەوامی خۆشباوەڕ لەرێگای بەرەو ناشتنیدا جل و دەستماڵ و قوماش لە تەبوتەکەی بدەن و وەک تەبەروک لای خۆیان هەڵیگرن. ئەم کەسە قاسمی سولەیمانی بوو کە لەوانەیە چووبێتە ریزی خوداکان و موقەدەسان و جێگەی  پەرەستینی خەڵکی عەوامی ئێستا و داهاتوو بێت.

کە وابوو دەتوانین بڵێین لە نێو ئەوانەیدا ئامادەگی پەرەستین هەیە و ئاستی زانیاریان زۆر کورت و لەخوارەوەیە جیاوازیێک لە نێوان تاکخودایی و فرەخوداییدا نییە. چون ئەوان پەرەستین بە ئەرکی خۆیان دەزانن و زانا دینییەکانیش بەردەوام هەوڵیان داوە کە ئەم عەوام و کورتزانانە هەر لەو ئاستەدا بهێڵنەوە لەبەر ئەوەی کە بتوانن بە دڵی خۆیان کەڵکیان لێوەربگرن.

Bilderesultat for religion kunst

گەڕان بۆ بابەت