زۆر جار گەنج یاخی دەبێت و کۆمەڵگە وەلادەنێ، زۆر جاریش کۆمەڵگە توڕەدەبێت و گەنج پەراوێزدەخات. زۆر جاریش گەنج لەگەڵ ئەوەی هەموو بەربەستەکانیشی بۆ لاببەیت، نازانێت و ناکارێت، ماڵێکی جوان و پڕ لەمانا بنیات بنێ. چونکە ئەو خۆی پەروەردە نەکردوە.

 

عیشق، گەنج، ماڵ

کتێبی (عیشق، گەنج، ماڵ) بەم زووانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە. ئەم کتێبە، کە تەوەری سەرەکی چەمکی عیشقەوعیشقیش یەکەمین وێزگەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەنجە لەگەڵ ژیاندا، یەکەمین خەونییەتی بۆ ئەوەی ماڵێک بۆ خۆی و خەونەکانی چێ بکات. بەڵام کاتێک کۆمەڵگە وەک هێزێکی ئاڕاستەکەر و پشکنەر ڕووبەڕووی ئەم گەنجە دەبێتەوە، شەڕ و ترس و دڵەڕاوکێ دێتەگۆڕێ. زۆر جار گەنج یاخی دەبێت و کۆمەڵگە وەلادەنێ، زۆر جاریش کۆمەڵگە توڕەدەبێت و گەنج پەراوێزدەخات. زۆر جاریش گەنج لەگەڵ ئەوەی هەموو بەربەستەکانیشی بۆ لاببەیت، نازانێت و ناکارێت، ماڵێکی جوان و پڕ لەمانا بنیات بنێ، چونکە ئەو خۆی پەروەردە نەکردوە، ئەوەی ئەو بیری پێدەکاتەوە، هەر خودی ئەو سیستەمەیە، کە خوازیارە تێکی بشکێنێ. بۆیە حەکایەتی عیشق لە کۆمەڵی کوردەواریدا، حەکایەتێکی تراژیدی و خەم هێنەره، حەکایەتێکە لەجێی ئەوەی ژیان بونیات بنێت، بەرەو مردن هەنگاو هەڵدەگرێت. (درێژەی باس، بڕوانە، کۆتا بەرهەم، کتێبی: عیشق، گەنج، ماڵ. سایکۆفەلسەفی پێشڕەو عبدوڵڵا بڵاوکار: خانەی کولتوور، هەولێر) چاوەڕوان بن، بەم نزیکانە.

دسته: هەواڵی هونەری