ما 6847 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

نیک بە سەرسوڕمانەوە بینی باوکی ئێوارەیەکیان لە ماڵەوە بوو. روویکردە باوکی و گوتی "چەند لام سەیرە لە ماڵەوەی باوکە." باوکی گوتی "وایە کوڕم، کۆبوونەوەیەکم هەبوو نەمانگرت. بۆیە ئیستا لە ماڵەوەم، بەڵام دوو کاتژمێری تر دەبێ بچم بۆ فڕۆکەخانە."

 

پارە ناتوانێ هەموو شتێک بکڕێ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

'نیک' دە ساڵی تەمەن بوو. ئەو تەنیا منداڵی دایک و باوکی بوو. باوکی نیک کاسبکارێکی یەکجار سەرقاڵ بوو و کاتێکی زۆری بۆ کوڕەکەی تەخان نەدەکرد. کاتێک نیک خەوتبوو دەهاتەوە ماڵەوە و، پێش ئەوەیش نیک لەخەو هەستێ دەڕۆیشتەوە بۆ سەر کارەکەی. نیک تامەزرۆی باوکی دەکرد. حەزی دەکرد لەگەڵیا بچێتە دەرەوە و وەک چۆن هاوڕێکانی تری لە گەڵ باوکیان کایەیان دەکرد، ئەویش یاریی لە گەڵ باوکی خۆی بکا.

نیک بە سەرسوڕمانەوە بینی باوکی ئێوارەیەکیان لە ماڵەوە بوو. روویکردە باوکی و گوتی "چەند لام سەیرە لە ماڵەوەی باوکە." باوکی گوتی "وایە کوڕم، کۆبوونەوەیەکم هەبوو نەمانگرت. بۆیە ئیستا لە ماڵەوەم، بەڵام دوو کاتژمێری تر دەبێ بچم بۆ فڕۆکەخانە."

ـ کەی دەگەڕێیتەوە؟

ـ سبەی نیوەڕۆ.

نیک بۆ ماوەیەک بەقووڵی کەوتە بیرەوە. پاشان پرسی "باوکە تۆ لە ساڵدا چەندە پەیدادەکەی؟" باوکی لەم پرسیارە سەری سوڕما و گوتی "کوڕی خۆشەویستم، داهاتم یەکجار زۆرە، وەها کە بۆ تۆ زەحمەتە سەری لێدەربکەی."

ـ زۆر باشە باوکە گیان. خۆشحاڵی بەو بڕە پارەیەی پەیدای دەکەی؟"

ـ ئەیچۆن کوڕم. من زۆر خۆشحاڵم و لە راستیدا لە بیری ئەوەدام لقێکی نوێ بکەمەوە و کاسبیەکی تریش لە چەند مانگدا رێکبخەم. داخۆ باش نیە؟"

ـ وایە باوکە. خۆشحاڵم ئەمە دەبیستم. دەتوانم پرسیارێکی تریشت لێبکەم؟"

ـ ئەیچۆن کوڕم.

ـ دەتوانی پێم بڵێی لە یەک رۆژدا یاخود لە نیوەڕۆژێکدا چەندە پەیدادەکەی؟

باوکی بەسەرسوڕمانەوە وەڵامی دایەوە:

ـ نیک بۆچی پرسیاری وا دەکەی؟

نیک پێداگربوو:

ـ تکایە باوکە گیان وەڵامم بدەوە. دەتوانی بڵیی لە کاتژمێرێکدا چەندە پیدادەکەی؟

باوکی وەڵامی دایەوە:

ـ نزیکەی بیست و پێنج دۆڵار لە هەر کاتژمێرێکدا.

نیک بەپەلە رایکردە قاتی سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆی و، پاش ماوەیەک بە دەخیلەکەیەوە گەڕایەوە.

ـ باوکە، من پەنجا دۆلارم لە دەخیلەکەمدا هەیە. داخۆ دەتوانی دوو کاتژمێر لەگەڵ من بیت؟ من حەزدەکەم بچم بۆ کەنار دەریا و ئەمڕۆ لەگەڵ تۆ نان بخۆم. تکایە دەتوانی ئەمە بخەیتە ناو پلانی رۆژانەی خۆتەوە؟

باوکی نیک تەواو بێدەنگ بوو!

گەورەترین دیاری کە دایک و باوکەکان دەتوانن بیدەن بە منداڵەکانیان، کاتە. پووڵ ناتوانێ هەموو شتێک بکڕێ!

 

 Money Can’t Buy Everything – Short Story of Business Man and Son

 

گەڕان بۆ بابەت