رەسوڵ سەفەریانی
پێ بکه‌نه به‌م ته‌مه‌نه
که وه‌ک پوش و پلاشی به‌ر ته‌نور سوتا
وره له من،وزه له تۆ
جارێکی‌تر له ئه‌لفه‌وه
یا خۆ له‌سه‌ر کۆمای پشتی سفره‌وه
له لێواری درز بردوی ته‌مه‌نه‌وه
شمشاڵی ژیان
هێشتا رۆژه خه‌واڵوه‌که‌ی سکاندیناو
ئاوی تاوی رانه‌دابو له دوو چاوی
که ئاوازی موبیله‌که‌م، وه‌ک چه‌خماخی پێشی باران
له پیاسه‌ی به‌یانیانی باخچه‌ی وشه په‌ڕاندمی و
بارانێکی ژیاناوی
رژایه سه‌ر له‌شی ئیشک و چاوه‌ڕوانم
دڵۆپ دڵۆپ
وشه‌کانم ده‌خوارده‌وه و
روبار روبار ده‌ماره‌کان
وه‌ک مه‌یگێڕی به‌رباره‌کان
جامی شادی به‌ده‌سته‌وه.
شه‌پۆل شه‌پۆل له هه‌ناسه‌ی زستانه‌وه
بۆنی گه‌رمی به‌هار دێت و
ره‌نگی خه‌نده‌ش
زالترین ره‌نگی ساته
به‌یانیت باش ئه‌ی ژیانی ژار چه‌شتوم
پێده‌که‌نی؟
پێ بکه‌نه به‌م ته‌مه‌نه
که وه‌ک پوش و پلاشی به‌ر ته‌نور سوتا
وره له من، وزه له تۆ
جارێکی‌تر له ئه‌لفه‌وه
یا خۆ له‌سه‌ر کۆمای پشتی سفره‌وه
له لێواری درز بردوی ته‌مه‌نه‌وه
شمشاڵێک بۆ ئاوات لێده‌ین.
ئێواره‌ی ته‌مه‌نتان باش
رۆژه‌کانی ترش و تاڵ‌و ترس و تۆق