ما 9452 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

من دانیشتووی هەمان وێرانەم و

تۆ هەمان سبەی کە قەت

کتێبێکی بۆ رۆژگاری دێرینم نەهێنا

ئیتر هەموو شتێک لێرە درۆیە

 

درۆ

م. غروب

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

رێگام درۆیە

هەنگاوەکانم جگە لە تراویلکە چیتر نین

من دانیشتووی هەمان وێرانەم و

تۆ هەمان سبەی کە قەت

کتێبێکی بۆ رۆژگاری دێرینم نەهێنا

ئیتر هەموو شتێک لێرە درۆیە

مەرگ و ژیان لێرە درۆیە و من ماومەتەوە

لەگەڵ کتێبێک پڕ لە بێهوودەیی

پڕ لە دڕدۆنگی رەنگە هەر لە سەرەتاوە

چیرۆکەکەت بوختان بوو

کەلامت فێڵ و

نیگات وەسوەسە

بەڵام رەنگە بوونیشم لێرە لەم لارێگایە

درۆی وەهم و خەیاڵە

گەڕان بۆ بابەت