لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

لایەنی بەرجەستەی ریالیزم (ریالیزمی سەدەی نۆزدەهەمی)، کە لێرەدا جێگای قسەوباسی ئێمەیە و 'کوربە' نوێنەریی سەرەکییەتی، خۆی لەوە دەپارێزێ بابەتەکان بکا بە جێگای رەزامەندیی ئێمە، دروشم نادا و خۆی لە بەڵێنی شیرینیش دەبوێرێ، ئەم هونەرە راستییەکان بە هەمان شێوە دەنوێنێتەوە کە هەن.

 

نیگارکێشان (ریالیزم)

ریالیزم یان واقعگەرایی بیرۆکەیەکە بە مانای جودایی و سەربەخۆیی 'بوون'ی شتەکان لە هەستەکانی مرۆڤ. واتە شێوەیەکە تێیدا هونەرمەند دەبێ لە کاتی نواندنەوەی سروشت (سروشت لەگەڵ مرۆڤ و بە بێ مرۆڤ) لەهەر چەشنە 'هەستیاریگەرایی' خۆی ببوێرێ. لە بواری هونەر و ئەدەبییاتدا ریالیزم شێوازێکە تێیدا حەقیقەت و راستییەکان دەنوێندرێتەوە. سەبکی نیگارکێشانی ریالیستی لەبەرامبەر سەبکی رۆمانتیکی دا خۆی دەبینێتەوە. لایەنی بەرجەستەی ریالیزم (ریالیزمی سەدەی نۆزدەهەمی)، کە لێرەدا جێگای قسەوباسی ئێمەیە و 'کوربە' نوێنەریی سەرەکییەتی، خۆی لەوە دەپارێزێ بابەتەکان بکا بە جێگای رەزامەندیی ئێمە، دروشم نادا و خۆی لە بەڵێنی شیرینیش دەبوێرێ، ئەم هونەرە راستییەکان بە هەمان شێوە دەنوێنێتەوە کە هەن. گرینگترین لقی ریالیزمی سەدەی نۆزدە ریالیزمی کۆمەڵایەتییەکە کە باس لە پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەکا. وەک ئاماژەمان پێدا نوێنەری سەرەکیی ئەم سەبکە هونەرمەندی فەڕەنسی 'گوستاو فوربە' و 'ئیلیاریین' نیگارکێشی رووسین.

 

پرادون و منداڵەکانی بەرهەمی گوستاو کوربە هونەرمەندی فەڕەنسی