لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
من ئەو پیاوە خەیاڵاوییەم
کە تەنانەت لە خەیاڵەکانیشمدا
تۆ لەگەڵ خۆیدا نابینێ
تۆ ئەو زێڕ و زیوە سەرداپۆشراوەی
لە قووڵایی دڵێکی ماندوو
دەترسم
حسین الهیاری
لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
دەترسم
من لە سەرەتا دەترسم
پەڕ و باڵم بەستراون
من لە فڕین دەترسم
نە لە ئێمەی و نە بەرەو ئێمەی
تۆیی جوانی جوانان و
من لەوپەڕی تەنیایی
من لە ئیعجاز دەترسم
من ئەو پیاوە خەیاڵاوییەم
کە تەنانەت لە خەیاڵەکانیشمدا
تۆ لەگەڵ خۆیدا نابینێ
تۆ ئەو زێڕ و زیوە سەرداپۆشراوەی
لە قووڵایی دڵێکی ماندوو
کە هیچ شوێن پێیەکی نیە
لەم رازە دەست و پێ بەستراوە
من لەم باسکردنە دەترسم.