لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

شێوەی رۆمانتیک بە هۆی ئەم پابەندبوونەی بە هەست و سۆزەوە لەسەر بنەمای ناسینێک بووە کە لە هەر چەشنە کارتێکەریی نەریت بەدووربووە. هونەرمەندی رۆمانتیک بە شوێن دۆزینەوەی حەقیقەتێکی قووڵتر لە نەریت بووە و دەیەویست ئەو مرۆڤە (سروشتییەی) لە پشت دەمامکی مرۆڤی پەروەردەی کۆمەڵگای نەریتیەوە خۆی حەشاردابوو، بناسێتەوە.

 

رۆمانتیسیزم

لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

هەر بەو شێوەیەی لە ناوی رۆمانتیسیزم دیارە، دەبێ وەک جۆرێک لە کاردانەوەی هەست بەرامبەر بە عەقڵ سەیری بکرێ. وەک حەزێک بۆ بەرجەستەکردنی خودی ئینسانی، ئاراستەیەک بەرەو خەیاڵ و خەون، بەرەو رابردووی مێژوویی و بەرەو سەرزەمینە نەناسراوەکان. رۆمانتیسیزم بە واتای مەیلە بەرەو مەسەلە رۆمانتیکییەکان (خەیاڵی و ناواقعی) و هەروەها مەبەست لەو شێوەیەیە وا دژایەتی لەگەڵ ئەو بنەما فەلسەفی، سیاسی و هونەرییانەی نیۆکلاسیزم دەکا کە لە کۆتایی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە لە ئۆرووپا هاتنە ئاراوە. دەستەواژەی رۆمانتیسیزم دەربڕی بیرێکە تێیدا هەست و سۆز رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ. شێوەی رۆمانتیک بە هۆی ئەم پابەندبوونەی بە هەست و سۆزەوە لەسەر بنەمای ناسینێک بووە کە لە هەر چەشنە کارتێکەریی نەریت بەدووربووە. هونەرمەندی رۆمانتیک بە شوێن دۆزینەوەی حەقیقەتێکی قووڵتر لە نەریت بووە و دەیەویست ئەو مرۆڤە (سروشتییەی) لە پشت دەمامکی مرۆڤی پەروەردەی کۆمەڵگای نەریتیەوە خۆی حەشاردابوو، بناسێتەوە. سەدەی هەژدەهەم، وەک سەدەی رەخنە و لێکدانەوە، رەخساندنی دەرفەت بوو بۆ قسەوباسە گەرم و گوڕەکان سەبارەت بە چاکە و خراپە، کە ئەمە بەستێنی فیکریی رۆمانتیسیزمیان پێکهێنا.

بەرهەمی چاک لە روانگەی هونەرمەندی رۆمانتیکەوە ئەو بەرهەمە نەبوو کە لە نێوان بەشەکانیدا هاوئاهەنگی و هاوکێشەیی هەبوو، بەڵکو ئەو بەرهەمە بوو هەستی خۆشی لە بینەردا پێکدەهێنا. ئەم جۆرە هونەرمەندە لە هونەر وەک ئامرازێکی هڵخڕاندنی هەست کەڵکی وەردەگرت. 'دلاکروا' و 'ژریکۆ' دوو کەس لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی رۆمانتیسیزمن.

 پاپۆڕی مێدوسە، بەرهەمی تیۆدۆر ژریکۆ نیگارکێشی فەڕەنسی