لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

وەک راگوزارێک کە شوێن پێی لەسەر زەوەی جێ دێڵێ

خەونەکانم فەرامۆش نابن

شوێن پێیان تا ئەبەد

لە ژیانی مندا دەمێنێ

 

زەمەن

علی عزیزی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لە دوواشەوە ساردەکانی کۆتایی زستان

زەمەن لە گوزەردایە

وەک راگوزارێک کە شوێن پێی لەسەر زەوەی جێ دێڵێ

خەونەکانم فەرامۆش نابن

شوێن پێیان تا ئەبەد

لە ژیانی مندا دەمێنێ

خواستنیان بارەها دووپاتدەبێتەوە

تا رۆژێ خۆم بمەوێ

 

بمەوێ کە

بەفرەکان لابەرم

بفڕم

بەرەو خەونەکانم

ئەو خەونانەی کە لای خۆم

بێدەنگ ماونەتەوە

رۆژێ بەدەستیان دێنمەوە

من دەگەمە

هەرشتێک کە بمەوێ

دەزانم

دەزانم