ما 5089 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بەناز ئەحمەدی

لەمێژە دونیای باوەڕەکانم ونکردووە

کەسێک دەبێ ئەم دەستە ساردانەی دوودڵێم لەسەر گەرو

هەڵگرێ

کەسێک دەبێ پیاوانە ئاشق ببێ

 

سێبەرە سپییەکان

پری سوری (پریزاد)

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لە چاوەڕوانیی ماچی شازادەی ئەشق

پرینسەکانی ئەم سەرزەمینە

سەدان ساڵە

لە خەوێکی قووڵدان...

 

ئیستا ئیتر... هەرچەندە پێم بڵێن ئەوان منیان خۆشدەوێ

دیسان فریشتەیەکی رەش بین لە سەر شانەکانم

هاوار دەکات:

"درۆدەکەن!"

 

لەمێژە دونیای باوەڕەکانم ونکردووە

کەسێک دەبێ ئەم دەستە ساردانەی دوودڵێم لەسەر گەرو

هەڵگرێ

کەسێک دەبێ پیاوانە ئاشق ببێ

 

لە ناو شێتییەکانی زەینی خەیاڵ ئامێزی منداڵانەم

سێبەرە سپییەکان

واتە لەبەر تۆ لەم دونیایەدا هەنگاوم هەڵگرت

بەڵام تۆ لەگەڵما نەهاتی...

 

دونیا پڕبووە لە زنجیرەی خۆشەویستییە وەلانراوەکان...

تۆ، ئەوت خۆشدەوێ

من، تۆم خۆشدەوێ

ئەو، من

ئەوی تر ئەو...

جیهانی ئێمە، ئاوێتەی حەسرەتی ئەشقێکی قووڵ

تێپەڕینی رۆژە تەنیاکان دەمێننەوە...

 

دڵم تەنگی هەبوونتە...

 

نە تۆ ئیتر باوەڕت بە سوێندەکانی دڵی من ماوەو

نە من ئیتر توانای پێداگریم ماوە...

دەتدەمە دەستی چارەنووس...

شوێنێک لەم جیهانی بوونەدا

ئەگەر گۆشەیەکی ئارام بۆ من و تۆ

دیاریکرابێ

چرکەکان دەگەن و

هەڵچوونی لێدانی دڵم بەسە بۆ سەلماندنی من بۆ تۆ

کاتێک لە نیگاکانمدا ئەشق ناخوێنیتەوە.

گەڕان بۆ بابەت