ما 8695 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رێزی زیاتر لە ژیان بگرین

لەسەردەمی مەرگ، بیرکردنەوەی مرۆڤ سەبارەت بە ژیان زۆرتر و بەهێزتر دەبێ. بینینی تەرمەکان و ئەوانەی وا ژیان بۆ هەمیشە جێدێڵن دەبێتە هۆکاری شۆڕبوونەوەی زیاتر بە ناو ژیان و بە ناو چەمکی 'بوون'دا. بەڵام ئەمە بریتی نیە لە هەموو چیرۆکەکە. سەردەمی مەرگ دەتوانێ هەڵگری دیاردەی تریش بێت.

بۆ وێنە ترس و تۆقان. مەرگ دەتوانێ هاوکات ببێ بە سەرچاوەی بەهێزبوونی لە رادەبەدەری ترس. بەتایبەت لەو کۆمەڵگایانەی وا لە بنەڕەتدا نەریتی تۆقاندنی مرۆڤ لە مەرگ باوە و، بە گەلێک شێواز هەوڵدەدرێ ئەم ترسە بەهێز و بەهێزتر بکرێتەوە.

ئەمە بەتایبەت لە ناو ئەو ئایینانەدا دەبینرێ وا یەکێک لە کۆڵەکەکانی باوەڕ بە خودایان لەسەر ترس لە مەرگ بونیاتناوە. سەردەمی مەرگ دەبێتە دەرفەتێک بۆ چالاکبوونەوەی ئەم رێچکانە و بۆیە لە ئاستی خۆیدا دەتوانێ ئاستی خەمۆکی لە کۆمەڵگادا بباتە سەرەوە.

بۆیە گرینگە لە سەردەمی مەرگ، فوکوس بەرینە سەر ژیان. گەر دەمانەوێ مەرگ پاشگەز بکەینەوە، دەبێ زیاتر بیر لەم دونیایەی وا تیایا دەژین، بکەینەوە. ئەمە یەکێک لە رێگا دەروونییەکانی بەرنگاربوونەوەی مەرگ و ترس و خەمۆکییە.

لە بیرمان بێت پێش ئەوەی مەرگ هەبێت، ژیان هەیە. بۆیە مرۆڤ دەبێ زیاتر بە لای ژیاند بیشکێنێتەوە،... هەتا هەیە و سەر و جەستەی دەبزوێ.

ژیان چیرۆکی سڕینەوەی مەرگە، ئەگەرچی هەمیشە لەگەڵیا دراوسێ بووە.

سایتی قەڵەم ١٠ مانگی چواری ٢٠٢٠

هنر زندگی کردن - Home | Facebook

گەڕان بۆ بابەت