لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
منیش چوارچێوەی ماندووی جەستەم
بە بێ تۆ تا ئەوپەڕی ئەشق و چیرۆکەکانم دەبەم و
دووپاتبوونەوەی ونبوونەکان، دەست پێدەکەنەوە.
فرمێسک و گۆنا
محمدرضا نعمت پور
لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
هەموو رۆژێ
ماچەکانی باغی چاوەکانم وندەکەم و
لە سەر گۆناکانم بە شوێنیانەوەم
حەقیقەت روونە
لە کۆتایی تاریکیی شەو
بەسەر بیرەوەرییەکانەوە
سبەی ناشیرین دەبینم بێ تۆ
هەروەها چۆلەکەکانیش
چۆلەکەکان هەوای بەیان رادەمووسن
چڵکەکان و
سنوورەکانی خۆشەویستیش
چ جوان دەخوێنن و
چ جوان لەناو بادا سەمادەکەن و
چ جوان رۆژ بەڕێدەکەن
من
منیش چوارچێوەی ماندووی جەستەم
بە بێ تۆ تا ئەوپەڕی ئەشق و چیرۆکەکانم دەبەم و
دووپاتبوونەوەی ونبوونەکان، دەست پێدەکەنەوە.