ما 6404 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

شەڕ هیچ کاتێک باش نەبووە، هەر چەشنە شەڕێک جا چ سەپێندراو، دڵخواز یان بێ دڵخواز، چ شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، چ شەڕی نێوان دوو کەس، دوو وڵات یاخود شەڕی جیهانی هیچ کامیان باش نین. تەنانەت گەر لەو شەڕانەیش بە سەرکەوتوویی دەرباز بین. لە دووای شەڕەکانە تێدەگەین لە پێناوی ئەو شتانەی وا دەمانەویست بەدەستیان بێنین، چمان لەدەستداوە.

 

شەڕکردن هەمیشە باش نیە

فاطیما جمشید

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

من هەمیشە شەڕم کردووە تا رەنگە بتوانم شتێک بگۆڕم. هەمێشە شەڕم کردووە لە پێناوی ئەو شتانەیدا تا لە لای ویژدانی خۆم سەرفرازبم.

بەڵام ئەم رۆژانە چاک فێری ئەوە بوومە کە لەگەڵ مرۆڤە کورتبینەکان، حەسوودەکان، مرۆڤە چاولێکەرەکان و ئەو مرۆڤانەی وا نایانەوێ تێبگەن، نابێ شەڕبکەین.

ئەم رۆژانە لەوە گەیشتووم بۆ نیشاندانی خۆشویستن نابێ شەڕبکەین، بۆ بەدەستهێنانی دڵی مرۆڤەکان نابێ شەڕبکەین، بۆ چاککردنی دڵی کەسێک نابێ شەڕبکەین. بۆ سەلماندنی چاکبوونیش نابێ شەڕبکەین.

ئەم رۆژانە هەوڵدەدەم نوسخەی جیابوونەوە بۆ ئەو مرۆڤانە بپێچمەوە وا ئازارمدەدەن. بۆ ئەوانەی وا بە حەسوودیی منداڵانەیان ئارامیم تێکدەدەن.

لەو مرۆڤانەی زۆر درۆدەکەن دووردەکەومەوە، لەو مرۆڤانەی زۆر زوڵم دەکەن دووردەکەومەوە، لەو مرۆڤانەی بەردەوام دەبۆڵێنن، سکاڵادەکەن و وزەی نگەتیف دەبەخشن دووردەکەومەوە.

شەڕ هیچ کاتێک باش نەبووە، هەر چەشنە شەڕێک جا چ سەپێندراو، دڵخواز یان بێ دڵخواز، چ شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، چ شەڕی نێوان دوو کەس، دوو وڵات یاخود شەڕی جیهانی هیچ کامیان باش نین. تەنانەت گەر لەو شەڕانەیش بە سەرکەوتوویی دەرباز بین. لە دووای شەڕەکانە تێدەگەین لە پێناوی ئەو شتانەی وا دەمانەویست بەدەستیان بێنین، چمان لەدەستداوە.

من لە شەڕ هەمیشە بێزار بوومە، هەمیشە.

گەڕان بۆ بابەت