ما 4580 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دوآلیزم، جیهانی ترسناک

لە جیهانی دوآلیستی هەموو شتێک لەسەر دووانەی دژبەیەک راوەستاوە: چاکە و خراپە، رەش و سپی، بەرز و نزم و... . بەم پێیە دوو بنەمای سەرەکیی بوون دوو شتی دژبەیەکن کە لەگەڵ ئەوەی دژی یەکن بەڵام هەردووکیان بۆ هەبوونی گشتیەتی بوون پێویستن و، بەم پێیە سڕینەوەی هەرکامەیان مەحاڵ.

زۆربەی بیر و ئایدیۆلۆژیاکان لەسەر ئەم روانگەیە راوەستاون، بەتایبەت ئایینەکان.

بەم پێیە مرۆڤ هەتا دەژی لە کیشمەکێشدا دەژی و قەت رزگاری نایەت. بۆیە ئەرکی ژیان دەبێ بە هەڵبژاردن لە نێوان ئەم دووانەدا: جا یا لەم بەری یان لەوبەر.

کەواتە ژیان دەبێ بە ئەرک و بە خەباتکردن و هەوڵدان و، ئیتر هیچی تر. خۆشبەختیی رووت بەم پێیە دەستناکەوێ و لە راستیدا خۆشبەختی بریتی دەبێ لە هەوڵدان بۆ خۆشبەختی. وەک دەیشزانین جیاوازی هەیە لەنێوان 'خۆشبەختی' و 'هەوڵدان بۆ خۆشبەختی'.

بەڵام وەک لە سەردێڕەکەدا وتراوە داخۆ دوآلیزم جیهانێکی ترسناکە؟

دەکرێ نەبێ. دوآلیزم دەکرێ جیهانێکی سەرنجڕاکیش بەمانا پۆزیتیڤیەکەی بێت. بەهەرحاڵ مرۆڤ دەژی. بۆیە بە گوێرەی دوآلیزم چۆن ژیانکردن دەبێ بە مەرجی سەرەکی بۆ خۆشبەختی.

سایتی قەڵەم ٢٥ ماگی چواری ٢٠٢٠

 Dualisme by Teresa Pągowska on artnet

گەڕان بۆ بابەت