ما 4423 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

بڵیندگۆکان

درۆدەکەن

راستی

بێدەنگیی منە

 

محمدرضا صادق

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لەدایکبوونی دوێنێ مردنی ئەمڕۆ

بۆ جووچک

فەرقی نەبوو

لە شیشدا بمرێ

یان گۆڕەکانی ناشتنی مرۆڤایەتی

 

حەقیقەتی جیهان

حەقیقەتی جیهانم

لە چوارڕیانێکدا بینی

کاتێک دەستی منداڵێک

پاڕانەوە لەخۆی دەگرت

 

نەحس

دەمانویست زیندوو بمێنینەوە

بەڵام مەگەر هێشتی

ئەو مەرگەی

وا دەست بە دەست دەکرا

 

بێدەنگ!

بڵیندگۆکان

درۆدەکەن

راستی

بێدەنگیی منە

 

 

گەڕان بۆ بابەت