ما 2111 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

پارتی دادو گەشە پێدان ئەمە هەڤدە ساڵە لەسەر حوکمە خەڵک لە قەیرانیکەوە بۆ قەیرانیک تر دەبا. خەڵک دەڵین زۆربەی کارخانەکانی فرۆشتووە بە قەتەر و ئیسرائیل وەک کارخانەی شەکەر و جگەرە و چیمەنتۆ، بۆ نموونەی مووچەی ئەروغان ٣٧ جار بە قەد مووچەی هاوڵاتییە.

 

 

رای گشتی تورکیا                   

ریپۆرتاژی شەقام بەرنامەیەکە، چاوپیکەوتن لەگەڵ خەڵک ئەکا سەبارەت بە کێشە هەنوکیەکانی کۆمەڵگای تورکیا. یەکY لەو پرسیارانەی ئاراستەی خەڵک دەکا ئاخۆ ئازادی ئیفادەو بەیان هەیە لە تورکیا یان نا، زۆربەی خەڵکی دەڵین ئازادی بەیان نیە گرتن و حەبس هەیە. لەکاتی گفتۆکردن خەلک دەڵین دەترسین قسە بکەین. بەهەرحال زۆربەی خەڵک قسەی دڵی خۆی دەکا!

پارتی دادو گەشە پێدان ئەمە هەڤدە ساڵە لەسەر حوکمە خەڵک لە قەیرانیکەوە بۆ قەیرانیک تر دەبا. خەڵک دەڵین زۆربەی کارخانەکانی فرۆشتووە بە قەتەر و ئیسرائیل وەک کارخانەی شەکەر و جگەرە و چیمەنتۆ، بۆ نموونەی مووچەی ئەروغان ٣٧ جار بە قەد مووچەی هاوڵاتییە، بەم دواییە (زام) بۆ هاتووە بەواتای عەلاوە نرخەکەی شەش هەزارو حەفسەد و پەنجا لیرەیە، سەرئەنجام مانگانە ٨١ هەزار لیرە وەر ئەگری لە کاتیکدا مووچەی خانەنشین دوو هەزارو سێ سەد لیرەیە. بەم دواییە هاوسەرەکەی ئەروغان ئەمینە دەڵی عەدالەتی ئەردوغان وەک عەدالەتی حەزرەتی عومەرە! بەرانبەر ئەم قسەیە زۆربەی خەڵک نارەزایی دەردەبرێ دەڵین کام عیدالەت، بێ کاری گەنجان، فروشتنی کارخانەکان، بەرزبوونەوەی مانگانەی فاتورەی ئاو و کارەبا و غاز، سەبارەت بە بەرهەمی خۆماڵی پرسیار لە هاولاتیان دەکا! لە وەلام دا خەلک دەڵین بەرهەممان سیفرە، سەبارەت بەکەرتی کشتوکاڵی مەروماڵات لە پاشەکشەدایە، دەڵین مازوت (گاز) گرانە، پەیین لە روسیاوە دیت، بەم دواییە دەنگوی ئەو هەبوو بیست هەزار تون گەنم لەسوریاوە هاوردە کردووە، پەتاتەش بە هەمان شیوە نرخی پیازو تەماتە و پەتاتە ساڵ بە ساڵ لە بەرزبوونەوە دایە! ویرای ئەم ئینفلاکسیونە (تضخم) ئابوری یە!

ئەردوغان ریگای داوە بە چوار ملیون و نێو ئاوارەی سوری روو لە تورکیا بکەن لە کاتیکدا زۆربەیان مووچەیان هەیە لە چایخانەکانی تورکیا پیاوەکانیان نەرگیلە دەکێشن! هەندێ خەڵکی تورکیا پێیان وایە پروژەی هێنانی سوریەکان بەشێکە لە پروژەی پەیرەو کردنی شەریعەت لە ئایندەی تورکیا. لایەنگرانی جەهەپەو ئەتاتورک زۆر نارازین لە پروژەی ئیسلامی سیاسی لە تورکیا بۆ نموونە دژی ناردنی سوپای تورکیان بۆ سوریا و لیبیا و ئیراقن، مەبەستم کوردستانە! ئەرودوغان دەڵی لە ٢٠٢٣ تورکیا گەشەی سیاسی و ئابوری بەخۆیەوە دەبینی لەبەر ئەوەی سەد ساڵ بەسەر ریککەوتنامەی لۆزانی دووەم تێپەر دەبێ ١٩٢٣ گوایا دوای تەواو بوونی ئەم رێککەوتنامەیە تورکیا دەتوانی بە دوای نەوت دا بگەرێ هەروا دەستی دەوڵەتی تورکیا والا دەبێ لە دەرچوون لە سنووری خۆی هەر وەك چۆن لە ساڵی ٢٠١٧ پروسەی (درع الفرات) لە ساڵی ٢٠١٨ (غصن الزیتون ) لە ٢٠١٩ ( نبع السلام)  ئەنجام دا بەو شیوە بەردەوام دەبێ لە داگیرکردن لەدەرەوەی سنوری خۆی، تەنانەت لە لیبیاش لەگەڵ حکومەتی وفاق بە رابەری فایز سەراج ریککەوتووە تا وەکو شەرعیەت بداتە بوونی سوپاکەی لەوێ. لەسەردەمی ئیمپراتوریەتی عوسمانی لە رێککەوتنامەی لۆزان وازی لە ٨٠٪ سنوری جوگرافی هینا، ئەردوغان دەیەوێ پەیتا پەیتا ئەو سنورە بگەرێنیتەوە. لە پرسیارێکدا بەرنامەی ریپۆرتاژی شەقام دەڵی راستە ئەردوغانی ریبەرێکی جیهانی یە، زۆربەی خەڵک گاڵتەیان بەم قسە دێ! تەنیا ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین وەکو جالیەی تورکیا هەندێکیان تەرفتاری ئەردوغانن دەڵین پردو رێگا و خەستەخانەی دروست کردووەو دژی تیرور وەستاوە مەبەستیان لە تیرور پەکەکەیە و لایەنگرانی فەتح اللە گوڵن کە لەساڵی ٢٠١٣ جیا بوەوەو ئیستا لە ئەمریکا دەژێ.

هەنگاوێکی تر لە هەنگاوەکانی ئەردوغان گرتنی سەرۆکی شەش شارەوانی هەدەبە بوو گوایە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە هەیە هەر وا دەرکردنی ٣٠ کەس لە پاڵیوراوانیان تەنانەت ١٤ کەسیان زیندانی کراوە. لە جیگایان دا پیاوی خۆیان داناوە!

بەم دواییە سەرۆکی کاروباری ئاینی لە تورکیا بانگەوازیکی بلاوکردەوە، نابێ هاوڵاتی بازار بکا لەو شوینانەی یان لەو مارکت تانەی مەشروب دەفروشن! ریپۆرتاژی شەقام رای خەڵکی وەرگرت خەڵکیش دەیگووت مووچەکەی جەنابی لە باجی ئەو مەشروب فرۆشانە پێک دێت یان هەندێکیان دەیگوت با سەراپای ژیان و جگەرەکێشانیش قەدەغە کەن!

خۆشبەختانە خەڵکی تورکیا وێنای ئەتاتورک لە نەستیان دایە بەم شیوەیە رێگری دەکەن لە هەر هەنگاوێکی ئەردوغان بەرەو ئیسلامیزە کردنی کۆمەلگای تورکی.

گەڕان بۆ بابەت